میترۆ، سلێمانی
گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كه‌ناڵی KNN هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
به‌پێی نوسراوێك كه واژۆی د. ئاكۆ حه‌مه كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی KNN له‌سه‌ره و وێنه‌یه‌كی ده‌ست میترۆ كه‌وتووه، بڕیاردراوه كه گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی به‌شه‌كان و كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به‌هۆی راگرتنی په‌شخی كه‌ناڵه‌كه‌وه.
هه‌رله نوسراوه‌كه‌دا سوپاسی سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێره‌كانیان ده‌كات كه له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانیان.
ده‌قی نوسراوه‌كه:
فه‌رمانی كارگێڕی
به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێمان دراوه بڕیارماندا به:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسی به‌شه‌كانی كه‌ناڵی KNN به‌هۆی راگرتنی په‌خشی كه‌ناڵه‌كه‌مانه‌وه.
لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین كه سوپاسی هه‌وڵ و ماندوبون و شه‌ونوخونی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی كارمه‌ند و ڕۆژنامه‌نوس و په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كه‌مان بكه‌ین كه له‌ماوه‌ی رابردودا به‌رده‌وامبون له كاره‌كانیاندا و ده‌ستی ماندووبونیان ده‌گوشین.