میترۆ، سلێمانی
له‌كاتی سه‌ردانكردنیان به‌مه‌به‌ستی لێدوان وه‌رگرتن له‌لایه‌ن پاسه‌وانی زانكۆی سلێمانیه‌وه رێگری له په‌یامنێری كه‌ناڵی وار تیڤی ده‌كرێت و رێگه ناده‌ن بچنه ژوره‌وه، كارمه‌ندێكی به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بیه‌وێت روماڵ بكات ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت.
له‌میا ره‌سوڵ په‌یامنێری كه‌ناڵی وار تیڤی له سلێمانی به میترۆی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د عبدول عه‌زیز ی كامێرامان، سه‌ردانی زانكۆی سلێمانینمان كرد به‌مه‌به‌ستی لێدوان وه‌رگرتن له یه‌كێك له دكتۆره‌كانی ئه‌و زانكۆیه، به‌ڵام په‌سه‌وانی به‌رده‌رگاكه رێگه‌ی نه‌دا بچینه ژوره‌وه و پێی راگه‌یاندنین ته‌نها چه‌ند ناوێكی كه‌ناڵه‌كانمان لایه جگه له‌وان هیچ كه‌ناڵێكی دیكه بۆی نیه بچێته ژوره‌وه.
وتیشی: به پاسه‌وانه‌كه‌م وت بۆچی بۆمان نیه، وتی ته‌نها چه‌ند كه‌ناڵێك بۆیان هه‌یه له‌ناو زانكۆدا روماڵ بكه‌ن ئه‌ویش ناوه‌كانیان به‌نوسراو لامانه.
له‌میا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، به پاسه‌وانه‌كه‌م وتووه ده‌مه‌وێت بچمه لای به‌شی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و
قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌م به‌ڵام رێگه‌ی نه‌دام بچمه ژوره‌وه.
هاوكات كۆسار عوسمان له به‌شی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی به میترۆی راگه‌یاند: هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بیه‌وێت سه‌ردانی زانكۆی سلێمانی بكات به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی هه‌واڵ یاخود لێدوان وه‌رگرتن بێت، ده‌بێت پێشتر ئاگادارمان بكاته‌وه و مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ناوی چه‌ند كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن به‌نوسراو له پرسگه‌ی زانكۆ دانراوه كه گوایه ته‌نها ئه‌وان بۆیان هه‌یه روماڵی هه‌واڵه‌كانی زانكۆ بكه‌ن، كۆسار عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و قسانه دوره له راستیه‌وه، ته‌نها ئه‌مرۆ بوو ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنفراسێك له‌ناو زانكۆدا هه‌بووه و ئه‌و كه‌ناڵانه بانگێشت كراون، به‌ڵام له‌كاتی ئاسایدا هه‌ر كه‌ناڵێك بیه‌وێت روماڵ بكات ده‌بێت مۆڵه‌ت وه‌ربگرێت.