میترۆ، سلێمانی
به‌یانی ئه‌مرۆ د. موسه‌نا ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و رۆژنامەنوس سامان حەمە كەریم، سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆی له سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن رێكخه‌ر و ئه‌ندامانی میترۆوه پێشوازی لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌كه‌دا د. موسه‌نا ئه‌مین ده‌ستی خۆشی له كار‌و چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ كرد له دیكیۆمێنتكردنی پێشلێكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان.
رحمان غریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ خۆشحاڵی به سه‌ردانه‌كه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئه‌م جۆر دیدارانه فره‌ستێكی باشن بوو بۆ تێگه‌یشتن له بارودۆخه ئاڵۆزه‌ی عێراق، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كانی جیاوازه‌كان وتی " هه‌ندێ په‌رله‌مانتاری به‌غدا له‌ناو ئه‌و بارودۆخه‌دا یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن یان هه‌ڵوێستێكی حزبی ده‌ده‌بڕێت".
جه‌ختیكردوه "خۆشحاڵین له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئالۆزیی و ته‌حادایه‌ی له‌به‌رده‌م نوێنه‌رانی خه‌ڵكن كه‌سانی وه‌ك موسه‌نا ئه‌مین هه‌ن كه هه‌ست ناكه‌یت نوێنه‌ری حزبه‌كه‌ی بێت به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و داخوازی و خه‌مه‌كانیان ده‌كات".