میترۆ، سلێمانی
كونسوڵخانه‌ی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به هاوكاری گۆڤاری ژن و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان مێزگردێكیان له ژێرناونیشانی (پێگه‌ی ژنان له‌ناو میدیای كوردستانی)دا، بۆ ژماره‌یه‌كی له كچان و ژنانی میدیاكار له ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆ له سلێمانی رێكخست .
مێزگرده‌كه له‌لایه‌ن ئاڤان جاف سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ژن و نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌برا، سه‌ره‌تا ئاڤان جاف تیشكیی خسته سه‌ر كار‌و چالاكیه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ و گۆڤاری ژن رۆڵی ژنان له میدیای كوردیدا و دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه باس له كێشه و گرفتانه‌كرا كه ژنان و كچان له‌كاری میدیا دێنه به‌رده‌میان.
له‌و مێزگرده‌یا رۆژنامه‌نووس كۆڕاڵ نوری باسی چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگی تایبه‌ت به‌ژنانی میدیاكار كرد‌و وتی: كاتێك كچان و ژنانی میدیاكار روبه‌ڕووی توندوتیژی و هه‌راسانكردن ده‌بنه‌وه و قسه‌ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌یانه‌وه ده‌رده‌كرێن.
وتی: له‌یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی مافی رۆژنامه‌نووسی ژنانی تێدانیه و پشگیری یاسایشیان نیه، پێویسته رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به بواری میدیا كۆببنه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و سه‌نته‌ری میترۆ و په‌رله‌مانتاران ره‌شنوسێك بنوسرێته‌وه یاسایه‌ك دابنرێت بۆ مافه‌كانی ژنانی میدیاكار و له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه به‌یاسا بكرێت.
كۆڕاڵ نوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت خولی راهێنان بۆ ژنانی میدیاكار بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ژنان بزانن له ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵدا چی بكه‌ن و چۆن ره‌گه‌زه‌كانی هه‌واڵ دیاری بكه‌ن و چۆن كه‌ناڵه‌كان به‌رنامه ئاماده بكه‌ن، وه پێویسته خه‌ڵاتێكی ساڵ دابنرێت بۆ ژنان و كێبڕكێیه‌ك له‌ناو ژنانی میدیاكاردا دروست بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاتر بێنه پێشه‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا رۆژنامه‌نوس هانا شوان باسی له كێشه‌ی ژنان و كچانی میدیاكار كرد كه رۆژانه له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رووبه‌ڕوی قسه‌ی نه‌شیاو ده‌بنه‌وه وتی: سۆشیاڵ میدیا به‌یاسا نه‌كراوه و یاسایه‌كیش بۆ ژنانی میدیاكار دانه‌نراوه، ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ده‌رونی ژنان و كچان دروست ده‌كات، ده‌بێت چیدی رێگه نه‌ده‌ین ژنان بچوك نه‌كرێنه‌وه و پێویسته له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ وته‌بێژی پۆلیس و له‌گه‌ڵ حیزبه‌كان قسه‌بكه‌ین كه چه‌ند په‌یجێك هه‌یه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ناوی حیزبه‌كانه‌وه دانراوه، ژنان بچوك ده‌كه‌نه‌وه و سوكایه‌تی به‌ژن ده‌كه‌ن، ده‌بێت كاندیده ژنه‌كان پارێزراو بن و سوكایه‌تیان پێنه‌كرێت، چونكه ئه‌و غه‌مێكی گه‌وره‌یه و باری ده‌رونی ئه‌و ژنانه تێكده‌دات.
خاتوو یادگار مه‌حمود چالاكوانی بواری ژنان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، پێویسته هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له‌ناو رێكخراوه‌كاندا كار ده‌كه‌ن یه‌كده‌نگبن و به‌رده‌وام ده‌بێت پێشنیازی یاسایی پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكرێت، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دواكه‌وتووه و ئاستی هۆشیاری له‌و ئاسته‌دا نیه كه بتوانێت هه‌زمی ئه‌و ئه‌و گۆڕانكاریانه بكات كه له ئێستادا هه‌یه.
ئاشتی عه‌بدوڵڵارۆژنامه‌نووس و چالاكوانی بواری ژنان تیشكی خسته‌سه‌ر هه‌راسانكردنی ژنان و كچان و رێگه نه‌دانی ژنان له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌سیاسیه‌كان كه له‌ده‌زگا میدیایه‌كاندا به‌رامبه‌یان ده‌كرێت وتی: هه‌راسانكردنی كچان و ژنان و كچان له ده‌زگامیدیاییه‌كاندا به‌ته‌نیا پیاوان تاوانبارنین، زۆربه‌ی ژنان و كچان ده‌یانه‌وێت بێنه ناو كاری میدیاییه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ی له میدیادا كارده‌كه‌ن په‌شیمان كراونه‌ته‌وه، ئه‌و كچ و ژنانه‌ی له میدیاكاندا هه‌راسانكراون ئه‌و ژنانی میدیاكار وایان لێكردوون كه بێده‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌یی ئابڕویان نه‌چێت.
وتیشی: رێگه نه‌دراوه ژنان به‌رنامه سیاسیه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن و ده‌رفه‌تیان پێنه‌دراوه، ژنان و پیاوان ده‌توانن وه‌ك یه‌ك ئه‌و به‌رنامانه پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌و مێزگرده‌دا رۆژنامه‌نووس هێشو ئه‌حمه‌د پێیوابوو میدیاكان له رووی هه‌واڵی كوشتنی ژنانه‌وه ژنانیان ناشرین كردووه و ئاماژه به‌وه‌دا كه: ده‌بێت كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنه‌كان ژنان ناشرین نه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌دا و مۆدێلی كاره‌كان بگۆڕێت و هه‌واڵه‌كانی كوشتنی ژنان كه‌م بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه كه‌م بكرێته‌وه پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن توانه‌كانی ژنه سه‌ركه‌وتووه‌كان روماڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنان چاو له‌وانی دیكه بكه‌ن، ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین راگه‌یاندنه‌كان كۆنترۆڵ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر بگرین له‌هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر كوشتنی ژنان ده‌كرێت.
رۆژنامه‌نووس لیزا سالار باسی له وه‌رگرتنی ژنان و كچان كرد له ده‌زگامیدیاییه‌كان و وتی: زۆربه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه ده‌ته‌وێت كاری تێدابكه‌یت ده‌بێت له‌سه‌ر سیڤیه‌كه‌ت وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بێت، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ئاستی بیركردنه‌وه‌ی تۆ چۆنه بیر له شێوه و روخسار ده‌كه‌نه‌وه، وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه‌دا روو خۆشبێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ر بگیرێیت، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ژنانیان كردووه به كاڵا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی بینه‌ره‌كانیان، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه پۆستی باڵا نادرێت به‌ژن له میدیاكاندا و ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تیش نایانه‌وێت ژنان پۆستی باڵایان هه‌بێت، چونكه ژنان رێگه نادان هه‌راسان بكرێن و عه‌قڵیه‌تی پیاو سالاری به‌رده‌وام بێت.
ساكار عومه‌ر راگه‌یاندنكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: بۆچی ده‌بێت كچان وا فێر بكرێن نه‌توانن تا 12ی شه‌و كار بكات، كاری راگه‌یاندن جیاوازه له هه‌موو بواره‌كانی دیكه و رێژه‌ی ژنان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندا زۆر كه‌مه و كچان ناتوانن تا شه‌وان دره‌نگ بمێننه‌وه چونكه له‌وه ده‌ترسن كه ده‌ست درێژیان بكرێته سه‌ر، بۆیه ده‌بێت كار بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی كچان و ژنان بتوانن شان به‌شانی پیاوان كار بكه‌ن.
رۆژنامه‌نووس ڤیڤیان نعمان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه، ژنان مافی خۆیان نازانن، كاری راگه‌یاندن به‌پێی لێكۆڵینه‌وه زانیستیه‌كانیش یه‌كێكه له كاره قورسه‌كان بۆ پیاوان و ژنانیش، چونكه بابه‌ته‌كان هه‌ستیارن ، ژن له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و راگه‌یاندن هه‌ندێكجار هه‌ڵه له مافه‌كانی خۆیان تێده‌گه‌ن.
هه‌ر له‌و مێزگرده رۆژنامه‌نووس هه‌وراز ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان به ئه‌نقه‌ست رێگه نادرێت ئافره‌ت ده‌ركه‌وێت، ئه‌وه‌ی من گه‌ش بینم پێی ژماره‌یه‌كی زۆر له ئافره‌ت ده‌ركه‌وتن له میدیاكاندان، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه ئه‌و ژماره‌یه كه‌مبۆوه و ژماره‌یه‌كی زۆر له ژنان و كچان بێكاربوون، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرایه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له به‌ینی پیاوێك و ژنێكدا ئه‌وا ژنه‌كه له كار لاده‌برا.