میترۆ، هه‌ولێر
هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر تیمێكی رۆژنامه‌وانی په‌یام ـیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
خۆپیشاندانی مامۆستایان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و فه‌رمانبه‌رانی دیكه له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان درێژه‌یان هه‌یه.
له شاری سلێمانی خۆپیشانده‌ران چادریان له‌به‌رده‌م دادگا هه‌ڵداوه و هه‌ر له‌وێ خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
له به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم هێزێكی ئه‌منیی زۆر بڵاوه‌ی پێ كراوه بۆ ڕێگری له خۆپیشاندان.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیشدا، نه‌وزادهادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاندووه رێگه به ئه‌نجامدانی هیچ گردبوونه‌وه‌و خۆپیشاندانێك ناده‌ن، له قه‌زای سۆرانیش ژماره‌یه‌ك مامۆستا كه بۆ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه چوونه به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی سۆران، له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كران...
له شاری دهۆكیش هێزه ئه‌منیه‌كان 6 مامۆستا‌و خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركرد كه به‌نیازی ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی بوون.
په‌یام