قادر عەزیز بوو بە لێپرسراوی‌ ڕاگەیاندنی‌ یەکێتی‌





میترۆ، سلێمانی‌ 
یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان قادر عەزیز ئەندامی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ حزبەکەی‌ کرد بە لێپرسراوی‌ مەکتەبی ڕاگەیاندن.

بەپێی‌ نوسراوێک کە ڕۆژی‌ یەکی‌ نیسان دەرچووەو واژووی‌ کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری‌ سکرتێری‌ گشتی‌ یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستانی‌ لەسەرە  بڕیاردراوە بە دانانی‌ قادر عەزیز ئەندامی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ یەکێتی‌ بە بەرپرسی‌ ڕاگەیاندنی‌ مەکتەبی‌ ڕاگەیاندنی‌ ئەو حزبە.

هەر بەپێی‌ نوسراوەکە بڕیارەکە لە ڕۆژی‌ دەرچوونییەوە خراوەتە بواری‌ جێبەجێکردنەوە.

قادر عەزیز پێشتر سکرتێری‌ حزبی‌ ئایندەی‌ کوردستان بوو پاش ئەوەی‌ یەکێتی‌ نیشتیمانی‌ کوردستان داوای‌ لەو حزبە کرد بچێتە ڕیزەکانییەوە بەکۆی‌ دەنگی‌ ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتی‌ حزبی‌ ئایندە بڕیاری‌ دا بچێتە نێو یەکێتییەوەو قادر عەزیز کرا بە ئەندامی‌ مەکتەبی‌ سیاسی‌ یەکێتی‌ و لە ئەنجومەنی‌ سەرکردایەتیش پێنج کورسییان پێدرا. 


PM:01:51:03/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌