میترۆ، وێستگه نیوز
سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند زه‌بروزه‌نگی هێزه ئه‌مییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌توانێ رێگربێت له گواستنه‌وه‌ی زانیاری، به‌ڵام هاولاَتیان راسته‌وخۆ له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه ئه‌ركی رۆژنامه‌نوس جێبه‌جێده‌كه‌ن.
دیاری محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه‌ی راگه‌یاند ئه‌مڕۆ چه‌ند تیمێكی راگه‌یاندن و په‌یامنێر له شاری سلێمانی په‌یوه‌ندییان به سه‌نته‌ری میترۆوه كرد و سكاڵایان هه‌بوو له‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان رێگرییان لێ كردون و هه‌ندێكیان كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌نوسیان لێ زه‌وتكراوه.
دیاری محه‌مه‌د وتی: "تیمه‌كانی شار پریس و كه‌ی ئێن ئێن و ئێن ئاڕ تی و هه‌ندێ په‌یامنێری وێبسایته‌كان رێگرییان لێكراوه یان كه‌ره‌سته‌ی رۆژنامه‌نووسیان لێ زه‌وتكراوه".
وتیشی: "زه‌بروزه‌نگی هێزه ئه‌مییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌توانێ رێگربێت له گواستنه‌وه‌ی زانیاری، هاولاَتیان راسته‌وخۆ له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه ئه‌ركی رۆژنامه‌نووس جێبه‌جێده‌كه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و هێزانه ناتوانن رێگربن له گواستنه‌وه‌ی زانیاری ناتوانن هه‌موو مۆبایله‌كانمان زه‌وتبكه‌ن و ناتوانن به‌ر له گه‌یاندنی زانیاری بگرن".
رونیشیكرده‌وه كه "ئه‌مه‌ی له شاری سلێمانی ده‌كرێت درێژه‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی ترن كه له شاره‌كانی تری كوردستان به‌رامبه‌ر میدیاكاران كراوه و نایانه‌وێت ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵك له میدیاكان بگوازرێنه‌وه و ده‌یانه‌وێت ره‌فتاری خراپی خۆشیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بشارنه‌وه".
له كۆتایی مانگی رابردوو سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاندبوو كه ئازادی رۆژنامه‌نوسی و ئازادی خوَپیشاندان له پاشه‌كشه‌دایه له‌رۆژی ده‌ستپێكی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی موچه‌خوَرانی هه‌رێم (78) پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به (48) روَژنامه‌نوس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن ئه‌نجامدراوه.