میترۆ، باس‌نیوز
كوڕێكی ڕۆمانووسی عێراقی (وارد به‌در سالم) دوێنێ سێشه‌ممه 10/ 4/ 2018 ئاشكرای كرد، كه پۆلیسی دوبه‌ی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه باوكی ده‌ستگیر كردووه و تائێستاش حكوومه‌تی عێراق، هیچ هه‌وڵێكی بۆ ئازادكردنی نه‌داوه.
عه‌لی وارد، كوڕی ڕۆماننووسه عێراقییه‌كه، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، نووسیویه‌تی: "باوكم له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌زگای عووێسی ڕۆشنبیریی به‌ره‌و دوبه‌ی به‌ڕێكه‌وت، به‌ڵام ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه هه‌موو ڕێگایه‌كی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵیدا، پچڕاوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه سه‌ره‌تا پێیان ڕاگه‌یاندوون، كێشه له ناسینه‌وه‌یدا هه‌یه، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت به‌و شێوه‌یه نییه، گوتیشی: "له‌و كاته‌وه تائێستا باوكم لای پۆلیسی دوبه‌ی ده‌ست به‌سه‌ره".
داوای له دۆست و هاوڕێكانی باوكی له دوبه‌ی كرد، هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندیی به كونسوڵخانه‌ی عێراق له دوبه‌ی بكه‌ن و له كێشه‌كه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه و له ڕێگه‌ی میدیاكانیشه‌وه هه‌وڵی فشار دروستكردن بده‌ن، له‌كۆتاییشدا نووسیویه‌تی: "دۆخی ته‌ندروستی باوكم باش نییه".