میترۆ، سلێمانی
دوێنێ 22ی نیسان، سەنتەری میترۆ به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ناوەندی خلیج بۆمافی مرۆڤ كەرێكخراوێكی ئیرلەندیە كۆتاییان به خولی راهێنانی پاراستن و به‌هێزكردنی ئه‌لیكترۆنی (امن الرقمی) هێنا.
خولی راهێنانه‌كه به‌هاوبه‌شی سه‌نته‌ری میترۆ و ناوه‌ندی خلیج بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌نجام دراو و ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان به‌شداریاتێداكرد.
هه‌ر له كۆتا رۆژی خوله‌كه‌ش رۆژنامەنوس ئاسۆس هەردی سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان و دیكۆمێنتكردنی پێشێلكارییەكانی ئەو بوارە، لە خولی ناوەندی خەلیج و سەنتەری میترۆ وانەیەكی پێشكەش بە بەشداربوان كرد.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان سوپاسی رۆژنامه‌نووس ئاسۆس هه‌ردی و ناوەندی خلیج بۆ مافەكانی مرۆڤ ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی سێ رۆژ دا توانیان چه‌ندین زانیاری به‌سود ببه‌خشنه بەشداربوانی خولەكه، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م به‌شداربووانی خوله سێ رۆژییەكەش ده‌كات.
خوله‌كه تایبه‌تبوو به چۆنیه‌تی پاراستن و به‌هێزكردنی ئه‌لیكترۆنی (امن الرقمی)، له كۆتایی خوله‌كه‌شدا بڕوانامه‌ی به‌شداری كردن به‌خشرایه سه‌رجه‌م به‌شداربووان.
هاوكات به‌بۆنه‌ی یادی 120 ساڵه‌ی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی (كوردستان)یش. سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان پیرۆزبایی لە رۆژنامەنوسان و خەڵكی كوردستان كرد و هیواشی خواست كه رۆژنامه‌نووسان به ئازادانه كاری پیشه‌یانه‌ی خۆیان بكه‌ن و تووشی پێشێلكاری و توندوتیژی نه‌بنه‌وه.