میترۆ، سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌نته‌ری میترۆ یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌پیشه‌ییانه كاره‌كانی خۆی ده‌كات و بووه‌ته جێی متمانه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر فراوانكردنی ئازادی رۆژنامه‌نووسی.
به‌یانی ئه‌مرۆ 29ی نیسان، هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌ردانی سه‌نته‌ری میترۆی كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری میترۆ كۆبووه.
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی به‌سنتی گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سه‌نته‌ری میترۆ و لقی سلێمانی كۆمسیۆن باڵای هه‌لبژاردنه‌كانی عێراق بوو، سەبارەت بە چاودێری میدیا و رۆژنامەنوسان لە پرۆسەی دەنگداندا وردەكاری رێوشوێنەكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی خسته‌ڕوو.
له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو ووتی، به ناوی سه‌نته‌ری میترۆوه به‌خێرهاتنی هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد و راگه‌یاند: نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه بانگه‌شه‌ی حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌سپێبكردوه، داوامان وایه میدیاكان چاوكراوه‌تر و چالاكانه‌تر ئه‌ركی سه‌رشانی له چاودێریكردنی پرۆسه‌كه جێبه‌جێكه‌ن.
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ خۆی و كاندیده‌كانی ده‌كات، چوارچێوه‌یه‌كی یاسای هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به ژماره 11ی ساڵی 2018 رێكخراوه و به پێی ئه‌و سیسته‌مه هه‌موو حزبێك و هاوپه‌یمانێتییه‌ك مافی بانگه‌شه‌كردنی ئازاده‌و پارێزراوه، به‌لاَم مه‌رجدار كراوه له سنوری یاسا و بریاره‌كانی كۆمسیۆن.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، سیسته‌مه‌كه‌ی كۆمسیۆن له 27 ماده پێكهاتوه، هه‌موو قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌شداربووو له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌م له لایه‌ن كۆمسیۆن و هه‌م له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نییه‌وه چاودێری ره‌فتاره‌كانیان ده‌كرێت. پابه‌ندبوون به‌و یاسا‌و رێسایانه به باشه بۆ بانگه‌شه‌كاران و لیسته‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا دیاری محمه‌د جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی، هه‌موو پارته سیاسیه‌كانی به‌شداربوی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن پابه‌ندی ئه‌و یاسا‌و رێنماییانه بن له‌و چاورچێوه‌دا ئازادانه و به شێوازێكی مه‌ده‌نی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی خۆیان بكه‌ن، وه چاوه‌ڕوانین دوو هه‌فته‌ی ئاینده له بانگه‌شه‌كاندا سیسته‌می ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ژماره 11ی ساڵی 2018 تایبه‌ت به مه‌رجه‌كانی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و رێنماییانه‌ی له حكومه‌ته خوَجێیه‌كانه‌وه ده‌ره‌كرێت، ببێته نه‌خشه رێگای هه‌موو به‌شداربوانی ئه‌م پرۆسه‌یه به ئامانجی پاراستنی یاسا و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه به‌و په‌ڕی ئازادانه دور له توندوتیژی و یه‌كترسڕینه‌وه و ته‌شهیر، به جۆرێك هه‌رێمی كوردستان له رۆژانی بانگه‌شه‌دا ببێته نمونه‌ی كێبڕكێی دیموكراسیانه بۆ شاره‌كانی تری عێراق .
له كۆتایی وته‌كه‌شیدا به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ هیواشی خواست كه، هه‌مووان دور بن له روحی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و یه‌كترشكاندن و رقوكینه، هه‌مووان پابه‌ندی یاساكان بن و ئاشتی كۆمه‌لاَیه‌تی بپارێزن و میدیاش ئازادانه چاودێری وردی پرۆسه‌كه بكات .
هاوكات هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نوسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی بالاَی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا، ده‌ستخۆشی له سه‌نته‌ری میترۆ كرد و رایگه‌یاند: سوپاسی تایبه‌تی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌كه‌ین كه هه‌مووكاتێك داكۆكیكارێكی راسته قینه‌بووه له مافی رۆژنامه‌نووسان و ئازادی راده‌ربڕین.
وتیشی: سه‌نته‌ری میترۆ یه‌كێكه له‌و سه‌نته‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه به‌پیشه‌ییانه كاره‌كانی خۆی ده‌كات و بووه‌ته جێی متمانه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر فراوانكردنی ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
پاشان ورده‌كاری روماڵكردنی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خسته‌ڕوو وه داوای كرد به‌پێی یاساكانی كۆمسیۆن بانگه‌شه و روماڵی میدیاكان له رۆژانی دادێت به‌رده‌وام بێت.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، رۆژنامه‌نووسان ئازادانه پرسیاریان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و پێشێلكارییه‌كان كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نووسینگه‌ی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵا هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له كۆتایشدا سوپاسی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد كه روماڵی چالاكیه‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن و پیشه‌یبانه كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.