میترۆ و سه‌ندیكای‌ نیشتیمانی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ هاوبه‌ش راده‌گه‌یه‌نن




میترۆ، الهام خالد 
بڕیاره‌ له‌ كۆتای‌ ئه‌مساڵدا سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای‌ نیشتمانی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراق ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ بڵاوبكه‌نه‌وه‌. 

ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ 8ی‌ ئایاری‌ 2018، مسته‌فا سه‌عدون به‌رپرسی‌ یه‌كه‌ی‌ تۆمار له‌ سه‌ندیكای‌ نیشتیمانی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراق سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆی‌ كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆوه‌ پێشوازی‌ لێكرا.
 
دیاری‌ محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایگه‌یاند" بڕیاره‌ له‌ كۆتای‌ ئه‌مساڵدا سه‌نته‌ری‌ میترۆ به‌هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ سه‌ندیكای‌ نیشتیمانی‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ عێراق راپۆرتێك له‌سه‌ر ئاستی‌ عێراق و هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی‌ ئازادی‌ رۆژنامه‌نووسی‌ بڵاوبكه‌ینه‌وه‌". 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ وتیشی‌" پرۆژەكە لە لایەن رێكخراوی IMS وه‌، پشتیوانی دەكرێت. 


سەندیكای نیشتمانی رۆژنامەنوسانی عێراق رێكخراوێكی‌ ناحكومیه‌ و یه‌كێكه‌ له‌هاوبه‌شه‌كانی‌ رێكخراوی‌ IMS. 


PM:03:45:08/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌