میترۆ، الهام خالد
لەژێر دروشمی 27 ساڵ خەبات لە پێناو بەدەوڵەتبوونی کوردستان و رێزگرتن لە 27 هەمین ساڵ رۆژی دامەزراندنی پارتی ئازایی کوردستان، نوێنەرایەتی ئه‌وروپایی پارتی ئازادیی بەهەمانگی لەگەڵ کۆمیتەیی ئەڵمانیا لە شاری کۆلن ووڵاتی ئەڵمانیا، ڕێوڕەسمێکی بەوبۆنەیەوە ڕێکخست.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له ئه‌وروپا و ئەندامانی پاک ونوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان وبەشێک له ڕەوەندی کورد ئاماده‌ی بوون.
له سەرەتای مه‌راسیمه‌كه‌دا له‌لایه‌ن كه‌مال كه‌ریمی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسی له دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستانی کرد و دواتر چەند وتەیەکی پارت و رێکخراو کەسایەتیەکان لەناویشیاندا رۆژنامەنوس ساسان دەروێش بەرپرسی نوسینگەی رۆژنامەی خەبات پێشكه‌شكرا.
هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا شاخه‌وان دوكانی نوێنەری سەنتەری میترۆ له وته‌یه‌كی كه پێشكه‌شی ئاماده‌بوانی كرد وتی: پێوسیتە ئەم پارتە شانازی بە قارەمانێتیەکانیانەوەبکەن ھەرلەسەرەتاوە تائێستا، ئەم پارتە لەکاتێکدا یادی دامەزراندیان دەکەنەوە کە لە عێراق ھەڵبژاندنی نوێنەرانی عێراق بەرێوە چوە و پێوسێتە ھەمو پارت و حیزبەکانی کوردستانی باشور یەکدەست و یەک تیم رولە عێراق بکەن.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه، نابێت کورد په‌رته‌وازه‌یی تێبكه‌وێت و پێویسته هه‌مووان پێكه‌وه به‌رگری له كوردستان بكه‌ین و خاكه پیرۆزەکەی بپارێزین.