سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له بری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی رۆژنامه‌نووسان، وه‌ڵامی راسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی داواخوازی خه‌ڵكی مه‌خمور بداته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه خه‌ڵكی مه‌خمور به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی ئاوی شاره‌كه‌یان و دانانی ئه‌نجومه‌نی شار‌و پێدانی به‌شی هاوڵاتیان له پاره‌ی پترۆدۆلار خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، به‌رپرسانه‌ی قه‌زاكه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی (كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده)یان له‌مه‌خمور ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به خه‌ندانی راگه‌یاند: ده‌ست به‌سه‌ر كردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه گوزارشتێكی روونه له یاساشكێنی سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حكومه‌ت له بری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به داخوازی خه‌ڵك فه‌رمانی ده‌ست به‌سه‌ركردنی رۆژنامه‌نووسان ده‌رده‌كات.
وتیشی: "ئه‌و فه‌رمانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه رۆژنامه‌نووس نابێت به هۆی كاره‌كه‌یه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت".
جه‌ختیكرده‌وه: بزوتنه‌وه‌ی داواخوازی خه‌ڵك به ده‌سگیركردنی رۆژنامه‌نووس و ئازاردانی خۆپیشانده‌ران چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو به وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راستگۆیانه‌ی داخوازییه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌پێی زانیاریییه‌كان ئه‌و رۆژنامه‌نوسه به‌فه‌رمانی قایمقامی قه‌زای مه‌خمور ده‌ستگیركراوه.
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ پشتیوانی خۆیان بۆ داخوازییه‌كانی رۆژنامه‌نووسان دووپاتكرده‌وه، به‌جێبه‌جێكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی و فه‌راهه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كاری میدیاكاران.
موحسین شوانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی (ده‌نگی مه‌خموور)ه. به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی (كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده) یه و ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه.