‌ناونیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەهەولێر كە تایبەتە بۆ میدیاكان




میترۆ، وێستگە نیوز
ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی نۆ بنكەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ روماڵی میدیاكان تەرخانكردووە.

بەپێی راگەیەندراوی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن كە وێنەی بۆ وێستگە نیوز نێردراوە، ناو و ناونیشانی بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی لە سنوورەكەیان بۆ روماڵی میدیاكان بڵاوكردۆتەوە كە نۆ بنكەیە.

رۆژی 11-7-2018 كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بنكەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی كردۆتەوە بۆ دڵنیابوونی هاوڵاتیان لە ناوەكانیان بۆ هەڵبژاردنی 30ی ئەیلولی پەرلەمانی كوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش مانگێك دیاریكراوە.



PM:12:24:28/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌