لەسەر پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پارێزگاری‌ كه‌ركوك فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ١٠ کەس ده‌رده‌كات





میترۆ، NRT
ڕاکان سەعید پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ١٠ کەس دەرکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پۆستیان کردووە.

 بە پێی نوسراوێکی پارێزگای کەرکووک کە واژۆی ڕاکان سەعید پارێزگاری کەرکووکی لەسەرە،  وێنەیەکی لای دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیە ئاماژە بە ئەوە دەکات، ئەو ١٠ کەسە چالاکی مەدەنی و ڕۆژنامەنوسن لە نەتەوەکانی کورد و عەرەب.

هەر لە نوسراوەکەدا، پارێزگای کەرکووک داوای لە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی کردووە لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەن چونکە لەرێگەی پۆستەکانیانەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشێوی دروستدەکەن لە ناو شارەکە.

هەر لە کەرکووک پەیامنێری ئین ئاڕ تی ڕایگەیاند، ئێوارەی دوێنێش لە گوندی قەرە سالم نزیک ناحیەی پردێ،  پۆلیسی فیدراڵی عێراق داوایان لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە بگەڕێنەوە بۆ هێڵی ٣٦.

ڕاشگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە داواکەی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان قبوڵ نەکردووە، لە شوێنەکانی خۆیان ماونەتەوە.


PM:01:16:14/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌