سه‌ردانی‌ ئه‌بوبه‌كر كاروانی‌ بۆ میترۆ





میترۆ، سلێمانی‌ 
ئه‌بوبه‌كر كاروانی‌ نوسه‌رێكی‌ دیاری‌ ره‌وتی‌ ئیسلامی‌ كوردستانییه‌ و سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆی‌ كرد له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆوه‌ پێشوازی‌ لێكرا و هەندێ لە بەرهەمەكانی خۆی پێشكەش بە كتێبخانەكه‌ی‌ میترۆ كرد.

ئەبو بەكر كاروانی، نوسەرێكی دیاری رەوتی ئیسلامی كوردستانییە، ساڵانێكە لە رێگەی نوسین و چالاكی سیاسییدا لەناو حزبەكەی (یەكگرتووی ئیسلامی) تەنانەت بۆ حزبە ئیسلامییەكانی تریش لە بەرامبەر رەوتێكی باودا روئیای خۆی خستۆتە روو، بە جورئەتەوە چاوی بڕیوەتە گۆرانكاری لە دونیای حزبایەتی و سیاسەتكردن لەناو دونیای ئیسلامییەكانی ئەم وڵاتە كە نوێبوونەوە ناونیشانەكانی بوون و روونبووە لە هەڵوێستی نیشتمانی و دیدی بۆ ئۆپۆزسیۆنبوون.



PM:02:03:08/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌