میترۆ، K24
رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، كارمه‌نده توركه‌كانی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، له رۆژی بێسه‌روشوێنبوونی خاشقچی، مۆڵه‌ت دراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانیش هه‌مان زانیاریی و ورده‌كاریی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی "حورییه‌ت"ی توركیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و رۆژه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیپلۆماسی "گرنگ" له كۆنسوڵخانه‌كه هه‌بووه.
له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، جێگری داواكاری گشتی و داواكارێكی گشتی كۆمارییان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر كۆنسوڵخانه، ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ریاز رێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیادا، كۆنسوڵخانه‌كه بپشكنن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیاش بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پشكنینی باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه له ئیستانبول، ده‌ربڕیوه.
له رۆژی 2ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، جه‌مال خاشقچی، له كاتی چوونه بۆ ناو باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبول، بێسه‌روشوێن بووه و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك هه‌واڵی له باره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌وانه ره‌خنه‌گره‌ی سیاسه‌ته‌كانی سعوودیه نازانێت.
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی له كۆنسوڵخانه چووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام خه‌دیجه جه‌نگیز، ده‌سگیرانی خاشقچی، كه له بنه‌ڕه‌تدا توركه، ره‌تیده‌كاته‌وه خاشقچی له كۆنسوڵخانه هاتبێته ده‌ره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكوومه‌ت و پۆلیسی توركیاش ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێده‌چێت خاشقچی كوژرابێت، به‌ڵام سعوودیه ره‌تیده‌كاته‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له چاره‌نووسی خاشقچی نیگه‌رانن و هیچ شتێك له باره‌یه‌وه نازانن كه ئایا له ژیاندا ماوه یان نا.