کوشتنی رۆژنامەوانان لەجیهاندا




ئامادەکردنی راپۆرت لە ئینگلیزییەوە: ئاسۆ جەبار
هەڕەشەکان لەپەرەسەندندان؛ بەپێی ریکۆردی دەنگی ئەمریکا 48 رۆژمنامەوان لەم ساڵدا تا ئەم سەروەختە کوژراون، ئەمە بێجگە لەوەی کە هەزاران رۆژنامەوان لەو دەیان ساڵەی پێشوودا کوژراون.
هەندێک لەوانە بەهۆی ئەرکی رۆژنامەوانی و پەیامنێریانەوە لەناوچەکانی شەڕ و ململانێکاندا گیانیان لەدەستداوە کە وەک سەربازەکان لەناوچەکانی شەڕدا بوون و بەهۆی شەڕو پێکدادان و بۆردمانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئەو راپۆرتە ئەو 9 پەیامنێرە ئەفغانییەش دەگرێتەوە کە سێیان لەوانە پەیامنێری دەنگی ئەمریکاو دەستەخۆشکی ئەو کەناڵە بوون واتە دەزگای میدیای رادیۆی ئازادی ئەوروپا. سەرجەم ئەوانە لەیەک رووداوی تەقینەوەی بۆمدا لە کابوڵ لەمانگی 4 دا گیانیان لەدەستدا، کە واپێدەدچێت پلانەکێک هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی ژمارەی کوشتنی رۆژنامەوانان. ئەو هێرشە یەکێک بوو لە هێرشە هەڕە ترسناکەکان بۆ سەر میدیا لە ئەفغانستان هەرلەوەتەی شکستی تالیبانەوە تائێستاکە، ئەم ساڵ وڵاتەکەیان کرد بە وڵاتێکی خوێناویی و مەرگهێن بۆ دنیایی رۆژنامەگەری. 

بەڵام رۆژنامەوانەکانی دیکە بە شێوازی تاکەکەسی دەکەرێنە ئامانج لەلایەن گروپە چەکدارەکان و تاوانکاران، بازرگانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و تیرۆریستانەوە و زیاتریش لەلایەن حکومەتەکان و سیاسەتمەندارانەوە دەکرێنە ئامانج.

هەرلە 12 مانگی پێشوودا بەلایکەمەوە 3 رۆژنامەوان لەنێو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کوژراون، لەسەرەتای ئەم مانگەدا رۆژنامەوانی بولگاریی ڤیکتۆریا مانیرۆڤا دوابەدوای لێدان و دەستدرێژی سێکسی خنکێنرا، رەنگە بەهۆی ئەوەشەوە نەبوبێت کە رۆژنامەوان بووە؛ بەڵام هێشتا بە تەواوەتی ئەوە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام رۆژێک بەر لەکوشتنەکەی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزیکۆنیدا میوان دەبێت و پرسی دیارنەمانی بڕێک لەو کۆمەکە داراییەی یەکێتی ئەوروپای وروژاندبوو کە ئەو وتبووی لەلایەن کۆمەڵێک کۆمپانیای بولگارییەوە ئەنجامدراوە. 
دیارنەمانی ڕۆژنامەوانی سعودی جەمال خاشقچی هەفتەیەک پـێش ئێستا لە ئستەنبوڵ، ئاگادارکردنەوەیەکی ترسناکە بۆ ئەو هەڕەشە گەورانەی ڕۆژنامەوان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ میدیای جیهانی USAGM پـێیوایە ئازادی ڕۆژنامەگەری مەسەلەیەکە ئەوپەڕی گرنگی هەیە بۆ دیموکراسی و حوکمڕانی ژیر، وە دەبێت ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان بدرێت کارەکانیان ئەنجام بدەن بەبێ ترس و تۆقاندن و هەراسانکردن و هەڕەشەی خراپـتر.

ئەگەر ڕاپـۆرتەکانی حکومەتی تورکیا لە بارەی کوژران یان ڕفاندنی خاشقچی ڕاستبن، ئەوا دەبێتە ئاستێکی نوێی مەترسی کە ڕۆژنامەوانان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی دەبنەوە. ئەمەش بۆخۆی هەڕەشەیەکی مەترسیدار دەبێت بۆ ئەرکی USAGM لە گەیاندنی ڕاستیەکان و هەروەها مەترسیـیەکان زیاتر دەکەن لەسەر هەموو ڕۆژنامەوانانی لە سەرانسەری جیهان و بەوانەشی کاردەکەن لە USAGM ، وەکو دەنگی ئەمەریکا، ڕادیۆی ئەوروپای ئازاد، ڕادیۆی ئازادی، تۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەخشی کوبا، ئاسیای ئازاد.

داوا لە هەموو حکومەتەکان دەکەین هەوڵی زیاتر بدەن بۆ پشـتیوانیکردن لە بەها بنەڕەتیـیەکان و کاردانەوەی توند و گونجاویان هەبێت لەم مەسەلە مەترسیدارە کە پەیوەستە بە ڕۆژنامەوانێکی بنکە لە ئەمەریکا و دوو هاوپەیمانی ئەمەریکا.
سەرچاوەکان:
VOA
Associated press
Reuters 
ئاژانسی ئەمەریکایی بۆ میدیای جیهانی USAGM


AM:11:27:16/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌