میترۆ، شه‌نگال
دوای كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنی په‌یامنێر و وێنه‌گره‌كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان 24، له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه له قه‌زای شه‌نگال ئازاد كران.
كاروان باعه‌درێ نوێنه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نووسان له شه‌نگال رایگه‌یاند، دوێنێ هه‌ینی پەیامنێری كه‌ناڵی کوردستان ٢٤ ماهر شنگالی و وێنەگرەکەی نایف عیدۆ لە باشووری قەزایی شه‌نگال بە هۆی دروستکردنی راپۆرتێک لە لایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکران.
وتی" ده‌ستگیركردنی په‌یامنێر و وێنه‌گره كه‌ی كه‌ناڵی كوردستان 24 جێگه‌ی قبوڵ نیه و سه نته ری میترۆ داوای ده ستبه جی ئازادكردنی ماهر شه‌نگالی و نایف عیدۆی كرد و به دواداچونی بۆ كه یسه كه‌كرد.
دوابه‌دوای راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ دوای كاتژمێرێك له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه هامر شه‌نگالی و نایف عبدۆ ئازاد كران.
دوێنێ هه‌ینی 19ی تشرینی یه‌كه‌م پەیامنێری كه‌ناڵی کوردستان 24 ماهر شنگالی‌و وێنەگرەکەی نایف عیدۆ لەباشوری قەزایی شنگال بەهۆی دروستکردنی راپۆرتێک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکران.
چه‌ندین جار له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه په‌یامنێر و وێنه‌گر ده‌ستگیر كراوه و سوكایه‌تیان پێده‌كرێت.