سه‌ردانی‌ د. رێبوار كه‌ریم بۆ سه‌نته‌ری‌ میترۆ
PM:03:09:20/11/2018

میترۆ، سلێمانی‌ 
به‌یانی‌ ئەمڕۆ ئەندامی پەرلەمانی عێراق د. ریبوار كەریم سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ گشتی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆی‌ كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆوه‌ پێشوازی‌ لێكرا. 

له‌و سه‌ردانه‌یدا باس له‌ پەیوەندی پەرلەمانتارو میدیا، پەلەمانتارو كۆمەڵگەی مەدەنی، لەوەش فراوانتر پەرلەمانتارو هاوڵاتی، كرا.

د. رێبوار خۆی بەر لە ئەندامێتی پەرلەمان وەك مامۆستایەكی زانكۆ نزیك بووە لە رۆژنامەنوسان و بەشداری كارای هەبووە لە چالاكییەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سەنتەری میترۆ.

سه‌نته‌ری‌ میترۆ ئومێدی‌ زۆره‌ د. رێبوار روڵی باش و كارای هەبێت چ وەك پشتیوانی لە سەنتەری میترۆو ئازادی رۆژنامەنوسان یا پشتیوانی هەر یاساییەك كە ئازادییەكان لەم وڵاتە فراونتر دەكات .