خدر دوملی تایبه‌تمه‌ند له‌بواری كه‌مینه‌كان‌و چالاكوانی ئێزیدیی ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه‌ی له‌شه‌نگال رویدا، وه‌كو پێویست له‌میدیای كوردی ره‌نگی نه‌دایه‌وه، میدیای كوردی وه‌ك روداوێكی كاتیی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كرد.
دوملی نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر به‌شێوازی روماڵكردنی روداوه‌كانی شه‌نگال‌و كورده ئێزیدییه‌كان له‌لایه‌ن میدیای كوردییه‌وه ده‌ربڕی، ئه‌و وتی "روماڵكردنی میدیای كوردی له‌سێ چوارچێوه‌دا سنورداركرایه‌وه: یه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كه شه‌نگال كه‌وته ده‌ستی داعش. دوه‌م، به‌هه‌زاران كه‌س رویانكرده چیای شه‌نگال‌و زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌ك مانه‌وه، كه رزگاریان بو، به‌شی سێهه‌م ده‌ستیپێكرد، واته وێناكردنی ئه‌وان وه‌كو ئاواره".
وتیشی "نازانم ئه‌مه پلان بو یان له‌نه‌زانینه‌وه بو كه قه‌باره‌ی ئه‌م كاره‌ساته گه‌وره‌یه له‌میدیای كوردیدا زۆر بچوك كرایه‌وه، كه ئێستا خه‌می ئێزیدیه‌كانیان له‌ده‌سكه‌وتنی خواردن‌و شوێنی نیشته‌جێبوندا كورتكردوه‌ته‌وه".
دوملی ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه چوار خاڵی گرنگ هه‌ن سه‌باره‌ت به‌روماڵی روداوه‌كانی شه‌نگال له‌میدیای كوردیدا، پێویسته ئاماژه‌یان پێبدرێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی میدیای كوردی به‌بیستراوو بینراوو نوسراوه‌وه كاره‌ساتی شه‌نگالیان وه‌كو بابه‌تی ململانێیه‌كی سیاسی به‌كارهێنا، ململانێیه‌ك كه درێژكراوه‌ی رابردوه. ئه‌و وتی "ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه شه‌ڕ له‌دژی هه‌مو كورد كراوه‌و كه‌رامه‌تی هه‌مو كورد له‌شه‌نگال شكێنراوه، نابێت ئه‌مه به‌ململانێیه‌كی سیاسی سواغ بدرێت".
به‌بڕوای ئه‌و، خاڵی دوه‌م ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌دان هاوڵاتی ئێزیدی‌و به‌سه‌دان ژن ئێستا به‌ده‌ست داعشه‌وه‌ن‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆیانه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ڵام میدیای كوردی وه‌ك پێویست تیشكی نه‌خسته سه‌ر ئه‌و كاره‌ساته. خاڵی سێهه‌میش ئه‌وه‌یه كه له‌میدیای كوردیدا به‌یه‌كچاو سه‌یری كاره‌ساتی هه‌مو كه‌مینه‌كان نه‌كرا به‌كاكه‌یی‌و شه‌به‌ك‌و مه‌سیحی‌و ئێزیدییه‌وه، خاڵی چواره‌میش ئه‌و هه‌ڵه‌یه بو كه میدیای كوردی زانیاری زۆر ورد‌و دروستی سه‌باره‌ت به‌شه‌نگال‌و روبه‌ری شه‌نگال‌و ده‌ڤه‌ری شه‌نگال‌و چیای شه‌نگال بۆ رای گشتی روننه‌كرده‌وه، تا ئێستاش خه‌ڵكانێك هه‌ن وا ده‌زانن شه‌نگال‌و چیای شه‌نگال ده‌ڤه‌رێكی بچوكه، ئه‌و وتی "هێشتا به‌هه‌زاران كه‌س له‌و چیایه‌دا ماون‌و پێویسته له‌لایه‌ن میدیاوه تیشكی زیاتر بخرێته سه‌ر، ئه‌مه بابه‌تێكه بایه‌خێكی زۆری پێنه‌دراوه، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێن ده‌بێت رۆژانه په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكرێت".
ئا: ئاوێنه