میترۆ، NRT
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە، بکوژی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکەی لە لایەن پۆلیسەوە ده‌ستگیرکراوە.
سایتی میهری ئێرانی لە زاری عه‌بدوڵڵا فه‌تحی جێگری پۆلیسی پارێزگای سنەوە بڵاویکردەوە، "به هه‌وڵ و وردەکاریەکانی پۆلیس ڕۆژی ڕابردوو بکوژی هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیم زه‌بیحی و براکه‌ی دەستگیرکراوە".
عه‌بدوڵڵا فەتحی ئاماژەی بەوە‌شکردووە، شوناسی ئه‌م که‌سه ئاشکرابووه و ئێستا براوه‌ته به‌رده‌م دادگا و له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا زانیاری زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه.
سەر لە ئێوارەی ڕۆژی هەینی (٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) لە سەر رێگای گوندی نێزەڕۆی سەر بە شاری بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕەحیم زەبیحی دەرهێنەر و سینەماکاری بەناوبانگی کورد لەگەڵ کەیوانی برایدا بەهۆی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە گیانیانلەدەستدا.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو هونەرمەندە و براکەی، هەندێک لە ماڵپەڕە کوردییەکانی تایبەت بەڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاماژە بەوەدەکەن کە رووداوەکە گوماناوییە رووداوی هاتووچۆ بە هۆکاری سەرەکی نازانن و هەندێک لە چالاکانیش دەزگاکانی حکومەتی ئێرانیان وەک بکوژی ئەو هونەرمەندە ناوبردووە.