په‌یامنێرانی بێ‌سنور ئاماژه به‌ره‌وشی رۆژنامه‌نوسانی ژماره‌یه‌ك له‌شاره‌كانی عێراق ده‌كات له‌سایه‌ی توندوتیژییه‌كانی داعش‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، سێ رۆژنامه‌نوس له‌شاره‌كانی سه‌لاحه‌دین‌و موسڵ چاره‌نوسیان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ئاوێنه‌نیوز: رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور له‌نوێترین راگه‌یه‌ندراویدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، وێنه‌یه‌كی به‌ئاوێنه‌نیوز گه‌یشتوه نیگه‌رانی قوڵی خۆی له‌باره‌ی چاره‌نوسی رۆژنامه‌نوسی عێراقی، ره‌عد محه‌مه‌د ئه‌لعه‌زاوی، ده‌رده‌بڕێت كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه له 7ی ئه‌م مانگه رفێندراوه‌و له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن به‌سه‌ربڕیندایه.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، له‌و هێرشه‌وه كه داعش له‌حوزه‌یرانی رابردوه‌وه كردویه‌تیه سه‌ر عێراق، رۆژنامه‌نوسان بونه‌ته قوربانی بۆشایی یاسایی‌و ئه‌منی كه له‌هه‌ركات زیاتر وڵاتی گرتوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌وه فرجینی دانگل، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچون له‌رێكخراوی په‌یامنێرانی بێ‌سنور ده‌ڵێت، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنه‌وه په‌نایبردوه‌ته‌به‌ر سیاسه‌تی "تیرۆركردنی" رۆژنامه‌نوسان‌و ترساندنیان. له‌رێی كرده‌كانی رفاندن‌و له‌سێداره‌دان ده‌رهه‌ق به‌میدیاكاران ده‌شڵێت، "رێكخراوه تیرۆرستیه‌كه" ئالیه‌تێكی راسته‌قینه‌ی بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو ئه‌وانه گرتوه‌ته‌به‌ر كه به‌یعه‌تدان پێی ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ره‌عد محه‌مه‌د ئه‌لعه‌زاوی، وێنه‌گری كه‌ناڵی سه‌لاحه‌دین بوه، له 7ی ئه‌م مانگه له‌گوندی سماره‌ی سه‌ر به‌پارێزگای سه‌لاخه‌دین له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه رفێنرا، پرۆسه‌ی رفاندنه‌كه‌ش جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنێكی رێكخراوه‌كه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی له‌رابردودا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌و میدیاكاره كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاركردنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی داعش ره‌تكرده‌وه.
په‌یامنێرانی بێ سنور ئاماژه‌شده‌دات، له 15ی ئابیش ده‌وڵه‌تی ئیسلامی رۆژنامه‌نوس، ئه‌حمه‌د خه‌له‌ف دلێمی -ناسراو به‌ناوی ئه‌حمه‌د وه‌ته‌نی- له‌پارێزگای تكریت رفاند، تائێستاش سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی زیاتر له‌سێ هه‌فته چاره‌نوسی به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رێكخراوه‌كه ئاماژه به‌راپۆرتێكی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌مافی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات ده‌رباره‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نوس، سه‌لاح شه‌نگالی له 13ی ئابی رابردو له‌پاش هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال‌و ده‌وروبه‌ری.
ئاماژه‌شده‌دات، زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی چاره‌نوسی ئه‌و رۆژنامه‌نوس‌و چالاكوانه ئێزدییه له‌كه‌سه نزیكه‌كانیه‌وه جۆراوجۆرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك باس له‌كوژرانی ده‌كه‌ن له‌پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌رفاندنی، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن تائێستا به‌ده‌ستبه‌سه‌ری له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، روانگه‌ی ئازادییه رۆژنامه‌وانیه‌كان، كه هاوبه‌شی په‌یامنێرانی بێسنوره له‌عێراق، چه‌ند زانیارییه‌ك دوپاتده‌كاته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌ره‌سمی‌و ئاشكرا دژ به‌نۆ رۆژنامه‌نوسی هه‌ردو پارێزگای موسڵ‌و سه‌لاحه‌دین كراوه، كه رێكخراوه‌كه ماوه‌یه‌كی كاتی بۆ دیاریكردون بۆ وه‌ستان له‌چالاكیه رۆژنامه‌وانیه‌كان‌و چونه پاڵیان، هه‌روه‌ك ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه داعش راپۆرتی ژماره‌یی ده‌ستكه‌وتوه كه زانیاری كه‌سی ده‌رباره‌ی رۆژنامه‌نوسان له‌هه‌ردوو پارێزگاكه له‌خۆده‌گرێت.