میترۆ
وێنه‌یه‌كی شاری سلێمانی له‌كاتی بوونی "ته‌م" دا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌شداربووانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌سه‌رسامیه‌وه ده‌ڕواننه وێنه‌كه‌و هه‌ر یه‌كه‌و به‌شێوه‌به‌كی جیاواز باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، له‌و وێنه‌یه‌دا ته‌نها سێ باڵه‌خانه ده‌ركه‌وتوون و باڵه‌خانه و ماڵه‌كانی شاری سلێمانی ژێر ته‌م كه‌وتوون و له‌لایه‌ن فۆتۆگرافه‌ری به‌توانای شاری سلێمانی (حه‌یده‌ر عومه‌ر)وه، له‌سه‌ر شاخی گۆیژه وێنه‌كه گیراوه.
یه‌كێك له هاوڕێ و هاوپیشه‌كانی سه‌رسامی خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌و وێنه‌یه و ده‌ڵێت" ووێنەی سروشت وەک هەندێک ووێنەی ئاسایی نییە، ووێنەی سروشت و دەرخستنی جوانییەکانی سروشت چاوی پاکی خۆی دەوێت،".
رۆژنامه‌نووس و فۆتۆگرافه‌ر زمناكۆ ئیسماعیل هاوڕێ و هاوپیشه‌ی فۆتۆگرافه حه‌یده‌ر عومه‌ر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌سه‌ر جوانی ئه‌و وێنه‌یه به‌م شێوه‌یه باسی لێوه ده‌كات و ده‌نووسێت: ووێنەی شارە تەماوییەکە، سلێمانی. وێنەی سروشت، وەک هەندێک ووێنەی ئاسایی نییە، ووێنەی سروشت و دەرخستنی جوانییەکانی سروشت، چاوی پاکی خۆی دەوێت، چاوێک کەبتوانێت، جوانییەکانی سروشت، بەجۆرێک بگوازێتەوە، کەمرۆڤی بەراوبەرو بینەری ووێنەکە، هەست بەوە بکەن کە ئەرکی سەرشانیانە، ئەو سروشتە جوانە بپارێزن، هەست بەوە بکەن کە نەهێڵن جوانییەکانی سروشت، لەنێو پلانی ناشیرینی مرۆڤە هەل پەرستەکان وون ببێت.
زیاتر ده‌نوسێت و ده‌ڵێت: (ووێنەی شارە تەماوییەکە)، یەکێکە لەو ووێنانەی سروشت، کە بەتەنها چاوێکی پاکی وەک چاوە پاکژەکەی حەیدەر عومەری دەوێت، جوانی ئەم ووێنەیە لەوەدایە، کە لەگەڵ یاخیبونی شارەکە دەگونجێت، لەگەڵ یاخیبونی خەڵکەکەی، لەگەڵ یاخیبونی شۆڕشەکانی، لەگەڵ یاخیبونی هونەرو لەگەڵ یاخیبونی مرۆڤەكانی نێوی دەگونجێت.
زمناكۆ ئیسماعیل له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئەگەر بەمێژوی ئەم شارەدا بچینەوە، ئەوا دەبینین ئەم شارە، هەمیشە یاخیبوە لەهەموو ئەو دەسەڵات و هێزو لایەن و رژێمانەی کە وەلایان ناوە، بەجۆرێک یاخیبوە، وەک وونبویەکی نێو تەم، نغرۆ بوەو سەری دەرنەکردوە، تاوەکو شۆڕشێکی دیکەی لەخی ڕۆڵەکانیدا چەکەرە پێکردوە، لەساتە وەختی نوشستدانی نەتەوەی کورد لەباشور، ئەم وونبوەی نێوتەم، شۆڕشێکی دیکەی کردوە بەبەری کەوتندا، بۆ ئەوەی رۆڵەکانی هەڵسنەوە، جلێکی تازەی لەتەم چنیوەو کردویەتیەوە بەبەری ئەم شارە جوانەدا، بۆ ئەوەی چیتر بە ڕوتی نەسوڕێتەوە، ئاخرد کە شۆڕش شکست دەهێنێت، ئیدی شوێنکەوتوانی ڕووت دەبنەوە، رووت دەبنەوە لەفیکرو، ڕووت دەبنەوە لەوەی کە داهاتوو ببینن، بەڵام ئەم شارە تەماوییە، ئەم شارەی کەلەنێو هەوردا وون بووەو دیار نییە، لەچرکەساتی دەرکەوتنەوەدایە، چونکە ئێستا لەو رۆژگارەداین کە کورد کەوتۆتە پاش قۆناغی شکستی حوکمڕانی دوای شۆڕش.
له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ستی خۆشی له حه‌یده‌ر عومه‌ری فۆتۆگرافه‌ر ده‌كات و ده‌ڵێت: بەڕاستی فورسەتێکی باشت لەتەم هێناوە بۆ ئەوەی سلێمانی تیا بنەخشێنیت، هەربژیت.