میترۆ
ئەمڕۆ (١/٣) یادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ئاوێنەیە. ئاوێنە سەرەتا وەک رۆژنامەیەکو پاشان وەک کۆمپانیایەکی میدیایی مۆڵەتی وەرگرت. پلانمان ئەوە بوو بە رۆژنامەیەک دەست پێبکەینو هەنگاو بە هەنگاو کارەکانمان فراوان بکەین.
رۆژنامهنووس و بهڕێوهبهری كۆمپانیای ئاوێنه ئاسۆس ههردی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی و دهڵێت: گیرفانی بەتاڵەوە دەستمان بەکارکرد. لەراستیدا ئەگەر پشتیوانیی ژمارەیەک وەبەرهێن نەبووایە کە بڕوایان بە گرنگیی میدیای ئازادو متمانەیان بە توانای ستافەکەمان هەبوو، ئەستەم بوو بتوانین هیچ شتێک بکەین.
زیاتر دهنووسێت: دیارە نابێ رۆڵی پشتیوانیی رێکخراوە ئەوروپاییەکانیش لەبیر بکەین، کە هەر لەسەرتاوە هاوکاریی ماددیو تەکنیکیی گرنگیان کردین، جگە لەوانەش ئەو کاتەی دەستمان پێکرد، واتە ساڵی ٢٠٠٦ سەردەمی گەشەسەندنی ئابووریو کرانەوەی بازاڕی کوردستان بوو، پەیتا پەیتا کۆمپانیا گەورەکانی جیهان دەهاتنە کوردستان. ململانێی بازرگانی هەلی کاری زۆرو بوارێکی فراوانی بۆ بازاڕی ریکلامو میدیا کردبۆوە، بۆیە هیوامان زۆر بوو بتوانین بەخێرایی جێگەی خۆمان بکەینەوە. لەم رووەوە تاڕادەیەکی باش سەرکەوتوویش بووین. زۆری نەبرد گۆڤاری (ئاوێنەکان)و رۆژنامەی (ئاوێنەسپۆرت) دەستیان بە بڵاوبوونەوە کرد. پاش (٤-٥) ساڵ گەیشتنیە ئاستێک کە بتوانین لەسەرپێی خۆمان بووەستینو پێویستمان بە هاوکاریی رێکخراوەکان نەمێنی.
ئاسۆس ههردی دهشڵێت: بەڵام بەداخەوە، زۆری نەبرد لەگەڵ سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووریدا، هەموو هەلومەرجەکان پێچەوانە بوونەوە. لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانەکەدا، ئێمەش ناچاربووین کارەکانمان بچووکتر بکەینەوە. سەرەتا ئاوێنە سپۆرت راگیرا، پاشان گۆڤاری ئاوێنەکانو سەرەنجام ساڵی رابردوو پاش کۆبوونەوەی قەرزێکی زۆری چاپخانە لەسەرمان، ناچاربووین رۆژنامەکەش راگرین. بەهیوای بەردەوامی بۆ ماڵپەڕی ئاوێنە.
بهڕێوهبهری كۆمپانیای ئاوێنه له كۆتایدا سوپاسی هەوو ئەوانەی لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ دهكات كه هاوكاریان بوون ئاماژه بهوهدهكات، بەهەر شێوەیەک بووبێ، هاوکارییان کردین. سوپاس بۆ وەبەرهێنەکان، بۆ رێکخراوەکان، بۆ ئەو نووسەرو رۆشنبیرانەی کە هەمیشە بە هەڵوێستو نووسینو بۆچوونەکانیان پشتیوانمان بوون. سوپاس بۆ ئەو رۆژنامەنووسە گەنجانەی لەخۆبوردووانەو زۆرجار بەمووچەی کەمو تەنانەت بێ مووچەش لەگەڵمان بەردەوام بوونو ئەمڕۆ زۆربەیان ناوی دیاری ناو میدیای کوردین. سوپاسێکی تایبەتیش بۆ خاوەنو کارمەندانی چاپخانەی کوردستان، کە هەمیشە ئاوێنەیان بە هی خۆیان زانیوەو سەرباری پێپارەییو دواکەوتنمان هەرگیز روویەکی گرژیان نیشان نەداین.