ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 19-9-2014 بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نوسانی رانیه‌و قه‌ڵادزێ و خانه‌واده‌كه‌ی له‌گۆرستانی قه‌ڵادزێ ساڵیادی شه‌هیدكردنی جوانه‌مه‌رگ یه‌عقوب ر‌سوڵ كرایه‌وه.
سه‌ره‌تا یاده‌كه به‌داگیرساندنی چه‌ند مۆمێك و دانانی تاجه گوڵینێك له‌سه‌ر گۆره‌كه‌ی ده‌ستیپێكرد، پاشانیش هه‌ریه‌ك له‌عومه‌ر حاجی لێپرسراوی بنكه‌ی روناكبیری گه‌لاوێژو سدیق عه‌لی رۆژنامه‌نوس و حه‌مید قه‌ڵادزێ و كه‌سوكاری رۆژنامه‌نوسی شه‌هید چه‌ند وته‌یه‌كیان پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كرد‌و تێیدا داوایانكرد بكوژانی شه‌هید یه‌عقوب ره‌سوڵ به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.
PUKmedia بێستون ئیراهیم- ئاوات عوسمان/ رانیه