نابێت كەس بە هۆی خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانە لە زینداندا بێت

سلێمانی، 7ی شوباتی 2019: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت ئەو چالاكوانانەی خۆپیشاندانیان دژی بوونی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجامداوە تاوانیان نەكردوەو ئەو رۆژنامەنوسانەی روماڵی چالاكییەكەیان كردوە ئەركی خۆیان جێبەجێكردوە، دەبێت هەمووان ئازاد بكرێن.

دوای بۆردومانكردنی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بوسەر ناوچەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك، لە ڕێككەوتی ۲۳/۱/۲۰۱، شەهیدبوونی چوار هاوڵاتی سڤیل و بێ سەڕوشوێنبوونی دوو هاوڵاتی دیكە و هەمان ڕۆژ بە تەقەی فرۆكەیەكی سیخوری بچوك هاوڵاتیەكی دیكەش لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆك شەهیدبوو. ڕۆژی شەممە ڕێككەتی ۲٦/۱/۲۰۱۹ خەلك و خانەوادەی شەهیدەكانی بۆردومانەكانەی توركیا لە شاروچكەی شێلادزێ و دێرەلوكی سەر بە قەزای ئامێدی لە خۆپیشاندانەكێدا هێرشیانكردە سەر سەربازگەی سوپای توركیاو هاوڵاتییەك لەو خۆپیشاندانە شەهید بوو.

ڕۆژی دووشەمبە ڕێكەوتی ۲۸/۱/۲۰۱۹ چەندین چالاكوان و ڕۆژنامەنوس ئامادەكاریان بۆ گردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتی دەكرد، بەڵام دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك دەستیان بە ڕەشبگیریەكی هەڕەمەكی گەورە كرد. كە تێدا نزیكەی ۷۰ چالاكوان و ڕۆژنامەنوس و هاوڵاتی لە پارێزگای دهۆك دەستگیركران، كە لەناویاندا ۲٦ ڕۆژنامەنوس و میدیاكار دەستگیركراون وپێشتر نزیكەی ۷۰ چالاكوانی مەدەنی دەستبەسەكران، بە فشاری خەلك و لایەنەكان بەشێك لەو چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانە بە كەفالەت ئازادكراون تا ڕۆژی دادگایكردنیان، بەڵام هێشتا ۱٨ كەس لە زینداندان و بە ماددەی ۱٥٦ی سزادانی عێراقی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە كە سزاكەی زیندانی هەتاهەتایی و سێدارەدانی تێدایە.

تا ئیستا هەر یەك لە : بەدەل عبدالباقی (مامۆستا بەدەل بەرواری)،چالاكوان، شێروان ئەمین شێروانی، رۆژنامەنۆس، كازم شكری (تاكور زەردەشتی)، چالاكوان، ئەمین تێلی ئەمین، چالاكوان
ئەركان محەمەد تاهر،چالاكوان، سەفر حسێن (سەفر شاجی)، چالاكوان و ڕۆژنامەنۆس، مەحمەد شینو،چالاكوان، مستەفا سالح (مستەفا بامەرنی)، رۆژنامەنۆس، رێكان رەشید قادر.. چالاكوان، ئەیاز كەرەم رەشید، رۆژنامەنۆس، یوسف تێلی ئەمین، چالاكوان، خالد جەعفر تیتان، چالاكوان
زێدان فەتاح یەزدین، چالاكوان، یوسف باقی سعید، چالاكوان، فەلاح كەریم خان سلێمان، چالاكوان
نزار رەمەزان حفزاللە، چالاكوان، فەیزی رەمەزان (ماموستا فەیزی).. چالاكوان نێچیرڤان بەدیع حاجی.. چالاكوان و ڕۆژنامەنۆس، دستبەسەرنو ئازاد نەكراون.
هەندێ لەو دەسبەسەرانەی كە ئازاد كراون باس لە مامەڵەی خراپ ، سوكایەتی، تەنانەنەت زەبروزەنگ دەكەن لەكاتی لێكۆڵینەوە، سەرباری هەندێ پرسیار كە پەیوەندی بە بابەتی دەسگیركردنەكە نەبووە.

ئێستا ئەو چالاكوان‌و رۆژنامەنۆسانە، لە زیندانی (چاكسازی گەورەی زڕكان)ن لە پارێزگای دهۆك هەندێكییان تۆمەتی گەورەیان خراوەتە پاڵ‌و مادە یاساییەكانیان تا لە سێدارەدانە.

میترۆ داودا دەكات رۆژنامەنوسە دەسبەسەركراوەكان بە پێی یاسای كاری ڕۆژنامەنۆسیی ژمارەی(35) سالی 2007 مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت ، چالاكوانەكانیش بە پێی یاسای خۆپێشاندان مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت ئەو چالاكوانانەی خۆپیشاندانیان دژی بوونی سوپای توركیا لە خاكی هەرێمی كوردستانی عێراق ئەنجامداوە تاوانیان نەكردوەو ئەو رۆژنامەنوسانەی روماڵی چالاكییەكەیان كردوە ئەركی خۆیان جێبەجێكردوە، دەبێت هەمووان ئازاد بكرێن.

فەرز كردنی كۆت‌و بەند لەسەر فەزای مەدەنی هەوڵێكی شكستخواردووی هێزە ئەمنییەكانە بۆ بێدەنگكردنی خەڵك لە ئاست ئەو پێشێلكارییانەی سوپای داگیركەری توركیا بەرامبەر خەڵكی مەدەنی ئەنجامی دەدەن، نابێت كەس لە زیندان بێت بەهۆی چالاكی مەدەنی و خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانە.

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە.

PM:01:42:10/02/2019

ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌