میدیا ئه‌هلیه‌كان‌و سه‌نته‌ری میترۆ رایده‌گه‌یه‌نن، پێمانوایه دۆخی مه‌ترسیداری ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌مومان پێویست ده‌كات، زیاتر له‌هه‌موو كاتێك وردبینی بكه‌ین، هوشیارانه به‌شێك بین له‌مقاوه‌مه‌ت‌و به‌رگری له‌خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی مه‌عنه‌ویدا، پاڵپشتێكی به‌هێزی خه‌ڵك‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بین.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامێك بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هاوڕێیان... ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌مان له‌شه‌ڕێكی سه‌ختدایه له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین هێز له‌مێژووی هاوچه‌رخی مرۆڤایه‌تیدا. ئه‌م هێزه ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی دواكه‌وتووترین‌و تاریكترین عه‌قلییه‌ته، به‌ڵام تازه‌ترین چه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و به نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی ته‌كنۆلۆجیای سه‌رده‌م شه‌ڕ ده‌كات، كه له‌پێش هه‌موویانه‌وه میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دێن، وه‌ك ئامڕازی سه‌ره‌كیی شه‌ڕی مه‌عنه‌وی‌و شه‌ڕی وره. هیچ گومانیش له‌وه‌دا نییه كه شه‌ڕ پێش ئه‌وه‌ی به چه‌ك یه‌كلایی بكرێته‌وه، به وره‌و ئیراده یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه. له‌م بواره‌شدا، میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌شێت رۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینن، به‌هه‌ردوو دیوی نێگه‌تیڤ‌و پۆزه‌تیفیشدا.
به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا تێبینمان كردووه، به‌شێكی زۆر له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌ڕێگه‌ی هه‌واڵ‌و راپۆرت‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆوه، به‌دوور له‌وردبینی‌و لێكدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و بڵاوكردنه‌وانه له‌سه‌ر وره‌و رایگشتی، بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ خزمه‌ت به داعش‌و مه‌كینه ئیعلامییه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌و به‌ڕێزانه له‌خۆیان ناپرسن: چۆن ده‌بێ له‌دۆخێكی ئاوا ناسك‌و شه‌ڕێكی ئاوا قورس‌دا، پڕوپاگه‌نده‌كانی داعش ببنه ماده‌ی هه‌واڵ‌و راپۆرت‌و ترساندنی خه‌ڵكی كوردستان‌و نانه‌وه‌ی پشێویی "هات.. هات"؟ چ حیكمه‌تێك له‌وه‌دایه وێنه‌ی چه‌ته‌یه‌كی داعش بڵاوبكه‌یته‌وه كه هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات‌و سووكایه‌تی به ئاڵا‌و ره‌مزه نه‌ته‌ویی‌و نیشتمانییه‌كانمان ده‌كات؟ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش‌و تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه، شه‌ڕڤانه‌كان‌و خه‌ڵكی ئاسایی، خزمه‌تی كێ ده‌كات؟
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ده‌بوو رۆژنامه‌نووسان له‌هه‌موو كه‌س زیاتر له گرنگی‌و كاریگه‌ریی زانیاری‌و وێنه‌و ڤیدیۆ له‌سه‌ر سایكۆلۆجیای خه‌ڵك تێبگه‌ن‌و له‌م دۆخه‌دا به حه‌ساسییه‌تێكی نائاساییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته رۆژنامه‌وانییه‌كاندا بكه‌ن. بۆیه لێره‌وه داوا له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، رۆژنامه‌نووسان‌و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن‌و خۆیان به‌دوور بگرن له‌وه‌ی نائاگایانه ببنه به‌شێك له پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمن‌و ئامڕازێك بۆ شكاندنی وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان.
ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوا ناكه‌ین میدیا له پرنسیپه پیشه‌ییه‌كانی دوور بكه‌وێته‌وه‌و زانیاریی ناڕاست بڵاوبكاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌بیانووی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكیش بێت، به‌ڵام پێمان وایه دۆخی مه‌ترسیداری ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌موومان پێویست ده‌كات، زیاتر له‌هه‌موو كاتێك وردبینی بكه‌ین، هوشیارانه به‌شێك بین له مقاوه‌مه‌ت‌و به‌رگری له‌خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و له به‌ره‌ی شه‌ڕی مه‌عنه‌ویدا، پاڵپشتێكی به‌هێزی خه‌ڵك‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان بین.
هاوڵاتی
رادیۆ نه‌وا
لڤین
سپی میدیا
شارپرێس
سه‌نته‌ری میترۆ
ئاوێنه