میترۆ، K24
سه‌نته‌ری میدیای ئه‌لیكترۆنی عێراقی، بڵاویكرده‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووه‌وه "چه‌كدارانی داعش ده‌ستیانكردووه به به‌كارهێنانی ئه‌پی "Rocket Chat" ، كه تایبه‌ته به چات و نامه‌ناردنی یه‌كسه‌ری".
سه‌نته‌ره‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، "به‌كارهێنانی ئه‌و ئه‌په ئاسانه و زۆر خزمه‌تگوزاری دیكه‌ی تێدایه، وه‌ك كردنه‌وه‌ی گرووپ و چه‌ناڵی تایبه‌ت".
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، "پێش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیان له تێلیگرام بڵاوبكه‌نه‌وه، چه‌كدارانی داعش له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌په‌وه هه‌واڵه‌كانیان بۆ یه‌كدی ده‌نێرن".
به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "له مانگی رابردوودا، زیاتر له 700 پێگه له‌و ئه‌په له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه سوودیان لێوه‌رگیراوه و له رێگه‌یانه‌وه نامه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك گۆڕیوه‌ته‌وه".
سه‌نته‌ری میدیای ئه‌لیكترۆنی عێراقی، بڵاویشیكرده‌وه، "چه‌كدارانی داعش دوای تێلیگرام به دوای ئه‌پ و رێگه‌ی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێن، چونكه رۆژانه له تێلیگرام ده‌كرێنه ئامانج و تا كۆتایی مانگی رابردوو، 9 هه‌زار و 122 چه‌ناڵیان له تێلیگرام داخراوون"