میترۆ رەخنە باران كرا



میترۆ
دوو كەسی رەفیق و ئازیز، هەڵسەنگاندنیان بۆ كارەكانی سەنتەری میترۆ كرد، توانا عوسمان رۆژنامەنوسی دیارو بە ئەزمون و هیمداد حەمید گەنجی سەركەوتوو لە بواری كاری میدیای و ریكلام، سیروان غەریب سەرۆكی دامەزراوەی میدیای وێستگە.

توانا بە مەنتقی پەرداخەكە نیوەی ئاوە دەستی پێكرد، كە میترۆ توانیوێتی راستگۆ بێت لەگەڵ پەیامەكەی، بەڵام كە هاتە بەشی نیوە بەتاڵەكە، كردمانی بەو فیلمەی بە بلیتی بەلاشیش نەچیت بۆ تەماشای كورتەی باسەكەی ئەوەبوو "میترۆ لە شوێنێكا وەستاوە نە دەبێت فریای خۆی بكەوێت". هیمدادیش قسوری نەكرد لەوەی پێویستمان بە نوێكردنەوەی گوتارو ئامارەزەكانی كاری ئایندە.

سەرنجە بنیاتنەرەكانی ئەوان، پاص بوو بۆ سیروان، ئەویش هەندێ هێرشی برد، بەڵام گۆڵەكانی سیروان لەمیترۆ لانی كەم بەلای منەوه" ئۆفسایت"ن

بەشێكی دیارەكە تەخانكرا بۆ ئەو كۆنگەرەیە لە كۆتایی ئەم مانگە لە تونس بەڕێوە دەچێت لەسەر "میدیای تازەو رۆڵی لە بنیاتنانی دیموكراسیەت"، پێویستمان بە راوبۆچونی كەسی بە ئەزموون هەبوو لەم بوارە میوانەكنمان راوبۆچوونی زۆر بە سوودیان پێداین، زۆر سوپاسیان ئەكەین، خەنی بووین.
سوپاس بۆ سەرنجەكانی كاكە سیروان و پشتیوانی ئازیز

لەگەڵ توانا عوسمان وێستگەی كاری هاوبەشمان هەبووە، و ئەو یەكێكە لە دامەزرێنەرانی میترۆ، سبەینێ لە سەر ئەو بەشەی دەنوسم تا بمێنی.


AM:11:27:06/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌