سه‌ردانی‌ هیوا محمود عوسمان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی میترۆ



میترۆ
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا لەسەر بارودۆخی میدیای رۆژئاڤا كرد، رۆژێك بوو بۆ كۆبونەوەی یەك لە دامەزرێنەرانی سەنتەری میترۆ هیوا محمود عوسمان و یەك لە سپۆنسەرانی سەنتەری ئوسامە هەباهبە بەرپرسی بەرنامەكانی عێراقی رێكخراوی IMSی دەنیماركی و سەرۆكی دامەزراوەی ئارتا (سیروانی حاجی بیركۆ) دامەزراوەیەكی میدیای سەربەخۆن‌و رادیۆكەیان بیستراوترین رادیۆ ناوخۆییەكانی رۆژئاڤایە. هەروەها هونەرمەندی خۆشەویست و كارمەندی پێشووی رۆژنامەی هاوڵاتی نەهرۆ شەوقی، سیروان غەریب سەرۆكی دامەزراوەی میدیایی وێستگە.

دانیشتنەكەمان هەم بۆ رێزلێنانی كاك هیوا عوسمان بوو كە خاتوو شنە بەرزنجی بە نێرگزەوە پێشوازی لێكرد، سوپاسمان كردو یادەورییەكانی سەردەمی IWPR مان گێڕایەوە، هەم بۆ قسەكردن بوو لەسەر دۆخی ئازادی میدیا لە رۆژئاڤا. هەروەها فرسەتەكانی هەمئاهەنگی نێوان میدیای ئێرەو ئەوێ و رێكخراوەكانیش. سوپاس بۆ سەرۆكی دامەزراوەی ئارتا (سیروانی حاجی بیركۆ) كە دەعوەتی كردین بۆ رۆژاڤا تا لە نزیكەوە هەمئاهنگییەكە بكرێت.


PM:12:15:06/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌