میترۆ
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتێك رووداوێك رووده‌دات هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پێش لێكۆڵینه‌وه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دادگا ده‌كه‌ون، راشیده‌گه‌یه‌نێت، داوا ده‌كه‌ین هه‌ر رووداوێك رووده‌دات لێدوان نه‌درێت كه دوربێت له وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی یاخود پۆلیسی سلێمانی.
به‌یانی ئه‌مرۆ له میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی ئه‌و بانده‌ی دوێنێ سێ شه‌ممه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار یان له‌سلێمانی رفاند، ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان فێربوون كاتێك رووداوێك رووده‌دات پێش لێكۆڵینه‌وه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان و دادگا ده‌كه‌ون.
وتیشی‌ی: ناكرێت ئێمه باس له پلانه‌كانمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر دوێنێ ئێمه باسمان له‌و پلانه بكردایه له‌وانه‌یه نه‌مانتوانیایه سه‌ركه‌وتووبین.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داواشیكرد، كه هه‌ر رووداوێك رووده‌دات لێدوان نه‌درێت كه دوربێت له وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی یاخود پۆلیسی سلێمانی، تا نه‌گه‌ینه ئامانج و لێكۆڵینه‌وه‌كان ته‌واو نه‌كه‌ین ناتوانین هیچ لێدوانێك بده‌ین.
وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه 12ی ئازاری 2019، له‌لایه‌ن باندێكه‌وه زیاتر له ملیارێك دینار كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار بوو له سلێمانی رفێندرا‌و به‌شێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسیان له ردووداوه‌كه ده‌كرد و به‌شێك له زانیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانیان بڵاوكرده‌وه.