میترۆ، SNN
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری، له‌سه‌ر پچڕانی په‌خشی كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان روونكردنه‌وه ده‌دات و به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌خشی ئه‌و كه‌ناڵانه په‌یوه‌ندی به‌كۆمپانیاكانه‌وه هه‌یه‌و ده‌بێت كێشه‌كه له‌نێوان خۆیاندا چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئاشكراشیده‌كات، نزیكه‌ی 20 كه‌ناڵی ناوخۆیی به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، په‌خش ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم، به ی راگه‌یاند: په‌خشی كه‌ناڵه‌كان په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه نییه، چونكه ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان رێككه‌وتنیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌خشیان بۆ بكه‌ن، كه ئێستا سێ كۆمپانیا ئه‌وكاره ده‌كات، كۆمپانیای چواره‌میش مۆڵه‌تی پێدراوه، به‌ڵام ده‌ستبه‌كار نه‌بوو.
راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌ت به‌كه‌ناڵه ناوخۆییه‌كان، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت وێنه‌كانیان كوالیتی به‌رزیان هه‌بێت، به‌ڵام كاتێك ده‌توانین ئه‌و مه‌رجه‌یان به‌سه‌رد جێبه‌جێبكه‌ین و لێپرسینه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، كه خۆیان په‌خش بكه‌ن، ئێستا ئه‌وان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه په‌خشیان بۆ ده‌كرێت، بۆیه له‌كاتی پچڕانی په‌خش، ده‌بێت كه‌ناڵه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی په‌خش، چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن".
راشیگه‌یاند: له‌ئێستادا نزیكه‌ی 20 كه‌ناڵی ناوخۆیی مۆڵه‌تی نییه‌و هه‌ندێكیشیان رێگه‌یان پێدراوه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی په‌خش بكه‌ن، به‌ڵام نووسراومان بۆ كردوون بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، تائێستا وه‌ڵامه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی رێنمایی ده‌بێت له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ڵامبداته‌وه.