تونس..سه‌نته‌ری متیرۆ به‌شداری له‌ كۆنفرانسی چاكسازی لە سیاسەتی میدیایی و یاساكان ده‌كات





میترۆ
بە سەرپەرشتی رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS، كۆنفرانسی سیاسەتی میدیای و چاكسازی یاساكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا لە تونس دەستی بەكارەكانی كردو بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، لە هەرێمی کوردستانیش سەنتەری میترۆ، بۆ داكۆكیكردن له‌مافی رۆژنامه‌نوسان له‌و كۆنفرانسه‌دا بەشدارە .

له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ی ئازاری 2019 ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردوه‌، كۆمەڵێك كەسایەتی نێودەوڵەتی بەشدارن لەوانە: گسبر هوگربرگ بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS(International Media Support)، فیرگینی جوان بەڕێوەبەری هەرێمی IMS  لە مەغریب ، ئەنتونیا شیرافوكا راوێژكاری سیاسی و چاكسازی یاسایی. هاوكات نوێنەری كۆمەڵێك رێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە عیراق و هەرێمی كوردستان و فەلەستین و تونس و سوریا وجەزائیر و میسر و لیبیا و مەغریب بەشدارن‌ و بابەت پێشكەش دەكەن.

كۆنفرانسەكە وێستگەیەكی گرنگ دەبێت بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە هاوپەیمانی كارای نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و باكوری ئەفریقیا بۆ گۆڕینی یاساكان‌و چاكسازی میدیای، ئەم مەبەستەیش (تیتیانا سیمنتكۆ)و(تاراس شیفتشینكو) باس لەم ئەزمونی ئۆكرانیا دەكات لەم بوارەدا.

ئامانج لەم كۆنفرانسە، گۆڕینەوەی زانیاری و ئەزمون‌و چیرۆكی سەركەوتن و بەربەستەكانی بەردەم شەریكەكانی رێكخراوی IMS لە دوو جوگرافیای جیاوزو پێویستی چاكسازی یاسایی لە بواری میدیا لەو ناوچە جیاوازانە و گەڕان بۆ شێوازەكانی كاری هاوبەشی نیوانیان.

چەند بابەتێك بۆ گفتوگۆ دەخرێنە روو لەوانە: 

لە عیراق و هەرێمی كوردستان  زكرا سەرسم، ره‌حمان غه‌ریب بە جیا باس لە رەوشی چالاكوانانی مافی مرۆڤ و رۆژنامەنوسان دەكەن و پێویستی دیكۆمینتكردنی پێشێلكارییەكان.

ئیلهام سعودی، لیندا باتومی لە رێكخراوی پارێزەران لە پێناو عەدالەت- لیبیا، باس لە پێویستی چاكسازی یاساكانی تایبەت بە میدیا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەكات.

ئەحمەد باركلی، یوسرا جەزار - فەلستیین جزار قسە لەسەر وێنە و دیكۆمینت دەكات لەسەر راستی رووداوەكان لە كەرتی غەز بەری رۆژئاوا و پێویستی پاراستنیان بە یاسا.

عەدنان شوعەیب - جەزائیر، سەبارەت بە پەیوەندی نێوان و سیاسەت و هۆكارەكانی راگەیاندن دەكات.

نەجم محمد، نیت هند- لەسەنتەری لیبیا بۆ ئازادی میدیا، بابەتی هەیە سەبارەت بە ئامرازەكانی چاودێری گوتاری رقوكینە.

محمود فرنجی‌و مونا خزر باس لە ئازادی كاری میدیاكاری ژن دەكەن.

حسن یوسف – میسر- بابەتێك پێشكەش دەكات سەبارەت بە دروستكردنی گروپەكانی فشارو پێویستی پاراستنیان بە یاسا.

ئەحمەد موشم، عبدالعزیز بودودین، مەغریب ، لە كۆمەڵەی رۆژنامەنوسانی لاو قسە لەسەر دەنگە ئازادەكانی كۆمەڵگای نێوخۆیی پاراستنیان لە ئاستی نیشتمانیدا، دەكات.

منیە بن حمدی باس لە راپەڕینن تونس و پێویستی هەماهەنگی نێوان كۆمەلی مەدنی ناوخۆ و دەرەوە.

ئەنجی عیسا – لبنان باسێكی هەیە سەبارەت بە گرنگی پەیوەندی نێوان گروپەكانی فشار و میدیا.

مازن درویش و محمد حداد لە سەنتەری سوریا بۆ ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕین قسە لەسەر پێویستی میدیای تایبەتمەند بە مافەكانی مرۆڤ دەكات.


PM:02:50:27/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌