دەوڵەتی ئیسلامی پەیامنێر و وێنەگرێكی رووداو دەستگیردەكات





كاژێر 11ی رۆژی دووشەممە 15/12/2014 ، پەیامنێرێك و وێنەگرێكی تۆڕی میدیایی رووداو، بەناوەكانی فەرهاد حەمۆ و مەسعود عەقیل، لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامی لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قامشلۆ و تل کۆچەر، دەستگیركران.

ئەو دوو هاوكارەی رووداو ، لەكاتێكدا بە رێگەوەبوون بۆ ئامادەكردنی ڤیتییەك لە تل كۆچەر لە رۆژئاوای كوردستان ، بەپێی زانیارییەكانمان لە چوارڕییانی حەسۆ رەتلە ، لە باشووری ناحیەی چل ئاغا لەسەر رێگەی دوەلی نێوان تل كۆچەر و قامشلۆ ، لەلایەن هێزەكانی دەوڵەتی ئیسلامییەوە دەستگیركراون.

ئەو تیمەی رووداو ، كە بەشێوەی فریلانسەر و وەك دوو كەسی بێلایەن كاریان لەگەڵ رووداو كردووە، هەمیشە بەشێوەیەكی زۆر پیشەییانە و بێلایەنانە كاری رۆژنامەڤانیی خۆیان ئەنجامداوە ، بۆیەش زۆرجار رووبەڕووی گوشاری زۆر بوونەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەكە .

تۆڕی میدیایی رووداو ، داوای ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی دەكات ، لە هەمانكاتدا داوا لە عەشیرەتەكانی ناوچەكە دەكات كە رۆڵێكی چاكەكارانە بگێڕن بۆ ئازادكردنی ئەو دوو هاوكارەی رووداو .

(رووداو)


PM:02:45:17/12/2014




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌