سه‌ردانی‌ شوان حەمە بۆ سه‌نته‌ری‌ میترۆ



میترۆ

ناوێكی دیاری ناو رۆژنامەی ئازادی كوردستان ، كە هاوڵاتی دامەزرا و پاشانیش ئاوێنە هەر لەناو وردەكاری دامەزراندو كارەكانیدا بووە،

ئەو میدیای ئازادە كە ئێستا پاشەكشەیەكی كاتی كردوە سەربازی وونی زۆرن، ئەم لە ریزی پێشەوەیە.

زۆر خۆشحاڵبووین كە داوەتەكەی قبوڵكردین و پێكەوە چایەكمان خواردەوە و باسمان لە هەندێ دیاردەو رەوشی تازەی میدیا كرد. فرسەتێكی باش بوو بۆ قسەكردن لەسەر سەنتەری میترۆ و گوێ لە هەندێ ئامۆژگاری بگرین لسەبارەت بە ئامرازەكانی كاری مەدەنی سەركەوتوو لە ئەوروپا.

كاكە شوان ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنوسان و هەروەها نوسەرانی نەرویژە. زیاتر لە سیازدەساڵیشە کارمەندی شارەوانیە بە پلەی کونسڵ.


AM:11:02:07/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌