میترۆ
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌م رۆژه پیرۆز ده‌كه‌م. گرنگیشه رۆژنامه‌نووسان له‌بری ته‌شھیر و ناوزڕاندن و ڕق په‌ره به‌كلتوری ره‌خنه‌گرتنی بنیاتنه‌رانه و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بده‌ن.
به‌بۆنه‌ی یادی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، ئه‌م رۆژه پیرۆز ده‌كه‌م. گرنگیشه رۆژنامه‌نووسان له‌بری ته‌شھیر و ناوزڕاندن و ڕق په‌ره به‌كلتوری ره‌خنه‌گرتنی بنیاتنه‌رانه و دڵسۆزی بۆ نیشتمان بده‌ن.
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، من به‌یه‌ك چاو سه‌یری ھه‌موو میدیای كوردی ده‌كه‌م و ھه‌موویان به‌ھی خۆم ده‌زانم، ده‌ستخۆشیش له‌وانه ده‌كه‌م به‌ره‌خنه‌و به‌دواداچوونی بابه‌تییانه به‌رچاویان ڕوون كردوینه‌ته‌وه، سه‌رباری داواكاریی پیشه‌یی بوونیش به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم داكۆكیكاری مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان بم به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و بێلایه‌نه‌وه.
ئاماژه‌شیكردوه، خۆشحاڵم له‌م ساڵانه‌ی دواییدا میدیای كوردی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام ھێشتا ماومانه بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی كه ھیوامانه. به‌پیشه‌یی بوون و وردی له رۆژنامه‌نووسان و چاودێری و داكۆكی له ئێمه‌وه ده‌كرێت ھۆكاربین بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بگره بنه‌بڕكردنی كه‌موكوڕیی و پێشێلكارییه‌كان.
هاوكات جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی سه‌نته‌ری میترۆ و رۆژنامه‌نووسان كرد و رایگه‌یاند: سه‌نته‌ری میترۆ به‌رده‌وام داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ی رۆژنامه‌نووسان و بووه.
وتیشی" داكۆكیكاری مافی ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌بم به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و بێ لایه‌نه‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، من به یه‌ك چاو سه‌یری ھه‌موو میدیای كوردی ده‌كه‌م و ھه‌موویان به‌ھی خۆم ده‌زانم، به‌ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم داكۆكیكاری مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان ده‌بم به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات و بێلایه‌نه‌كانیشه‌وه، به‌ڵام ھێشتا رۆژنامه‌نووسی كوردی ماویه‌تی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ھیوامانه پێی بگات.