به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ هاتووه‌ته ئاراوه رۆژنامه‌نووسانی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هه‌موو میدیا لۆكاڵی‌و جیهانییه‌كانه‌وه چاوێكی زۆریان له‌سه‌ره، له‌ولاشه‌وه داعش ته‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵاتووه‌كان دانه‌وه‌و دانه دانه به‌شوێن ئه‌وانه‌شدا ده‌گه‌ڕێت كه له‌موسڵدا ماونه‌ته‌وه.
"ئه‌وا ئێستا دێن ئێمه بگرن، خێراكه با راكه‌ین" ئه‌مه قسه‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌بو ریتا بوو كه به‌ترس‌و له‌رزێكی زۆره‌وه به براكه‌ی وت، لێره‌وه چیرۆكی ده‌ربازبوونی ئه‌و میدیاكاره له‌ده‌ست داعش ده‌ستی پێكرد.
ئه‌حمه‌دو براكه‌ی له‌سه‌ربانی ماڵه دراوسێكانه‌وه خۆیان ده‌رباز كرد، زۆری نه‌خایه‌ند چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كه ناویان لێنراوه ئاسایشی تایبه‌ت چوونه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان‌و به‌شوێنیاندا ده‌گه‌ڕان، پاش ئه‌وه‌ی نه‌یاندۆزینه‌وه رۆیشتن‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئه‌حمه‌دیان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك بۆ خۆیان برد، هه‌رچه‌نده دایكی زۆر له‌به‌ریان پاڕایه‌وه، به‌ڵام سوودی نه‌بوو.
دواتر ده‌ركه‌وت هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌حمه‌د له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بووه كه داعش بۆ سه‌ر ماڵی راگه‌یاندكاره‌كان ده‌ستی پێكردووه‌و به‌هۆیه‌وه 12 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون‌و به‌چاو به‌ستراوه‌یی بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجار نییه رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێنه ئامانج، به‌ڵكو سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی رابردووش كاتێك داعش ده‌ستی به‌سه‌ر موسڵدا گرت، چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی ده‌ستگیركرد، له‌نێویاندا پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌فزیۆنی هه‌بوو، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چاره‌نووسیان نادیاره.
هه‌ر زووش هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی موڵك‌و ماڵی رۆژنامه‌نووسان ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا ماڵه‌كه‌ی جه‌مال به‌درانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ناڵی شه‌رقییه له‌موسڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو دواتریش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ماڵی ده رۆژنامه‌نووسی تری گرته‌وه له‌وانه‌ی ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی موسڵن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌یان نه‌كرێته ئامانج، ئێستا زۆربه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ن به‌نهێنی كاری خۆیان ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن چاوه‌كانی پیاوانی "خه‌لیفه" به‌شوێنیانه‌وه‌یه‌و لێیان ناگه‌ڕێت.
به‌پێی ئامارێكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی نه‌ینه‌وا 250 كه‌س وه‌ك رۆژنامه‌نووس ناویان تۆماركراوه كه له‌كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان‌و رادیۆ‌و رۆژنامه‌و ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ كارده‌كه‌ن، به‌نزیكه‌یی نیوه‌ی ئه‌وانه شاره‌كه‌یان جێهێشتووه، ئه‌وانه‌شی كه ماونه‌ته‌وه هه‌میشه له‌ترس‌و دڵه‌راوكێی ده‌ستگیركردن یان كوشتندان.
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێیان وابوو ئه‌بو ریتاو براكه‌شی ده‌ستگیركراون، چونكه راپۆرته‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد كه 14 رۆژنامه‌نووس رفێندراون، به‌ڵام ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی ئه‌و شه‌وه بۆی كراوه ئه‌حمه‌دو براكه‌ی رزگاركردووه، چونكه چه‌ند ساتێك پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان یه‌كێك له‌هاوكاره‌كانی ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌حمه‌د كردووه‌و پرسیاری ماڵه‌كه‌یانی لێكردووه، له‌مباره‌یه‌وه ئه‌بو ریتا ئه‌ڵێت "كه قسه‌ی كرد زانیم له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌كدایه".
پڕمه‌ترسیترین وێستگه كه هاتووه‌ته به‌رده‌م ئه‌حمه‌دو براكه‌ی ئه‌و كاته بووه كه به‌ره‌و به‌غدا كه‌وتوونه‌ته ڕێ، ئه‌حمه‌د كه به‌هاوكاری چه‌ند هاوڕێیه‌كی كوردی دواتر له‌به‌غداوه گه‌یشتووه‌ته دهۆك، باسی ئه‌و ساته ده‌كات‌و ده‌ڵێت "له‌خاڵێكی پشكنیندا زۆر ترسام، چونكه لاپتۆپێكیان له‌به‌ر ده‌ستدا بوو كه ناوی داواكراوه‌كانی تیا بوو، پێشبینم ده‌كرد ناوی منیش هه‌بێت، خۆشبه‌ختانه زۆر سه‌رقاڵبوون‌و نه‌یانتوانی به‌باشی له‌ناوه‌كان ورد ببنه‌وه، ئه‌و كاته زانیم كه رزگارمان بوو".
زۆرێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له‌موسڵ هه‌ڵهاتوون ئێستا ناتوانن بچنه هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و پاناگه‌یه‌كی ئارام دوور له‌داعش بۆ خۆیان دابین بكه‌ن، چونكه پاش ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستی گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، هێزه‌كانی ئاسایش بازگه‌كانیان توند كردووه‌ته‌وه‌و ئیتر پێناسی كاری رۆژنامه‌نووسی سوودێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه.
یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه ئه‌زموونێكی تاڵی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌و باس له‌وه ده‌كات كه له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان به‌چاو به‌ستراوه‌یی رفێنراوه‌و براوه بۆ شوێنێكی نادیار، كاتێك چاویان كردووه‌ته‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵێك چه‌كداریی ریش درێژدا بووه.
دواتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بۆ یه‌كێك له‌هاوڕێكانی گێڕاوه‌ته‌وه‌و وتوویه‌تی "ترسێكی زۆرم لێنیشت‌و به‌زه‌حمه‌ت هه‌ناسه‌م بۆ ده‌درا، پێم وابوو ته‌واو تازه من كوژراوم"، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "پاش ماوه‌یه‌ك هێوریان كردمه‌وه‌و داوایان لێكردم كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌م له‌هه‌ڵمه‌ته راگه‌یاندنه‌كه‌یان‌و به‌یاننامه‌كانیان بخوێنمه‌وه، منیش پاش ئه‌وه‌ی دڵنیا بووم له‌ژیانم، وتم لێمگه‌ڕێن با بیر بكه‌مه‌وه".
پاش دوو كاتژمێر رۆژنامه‌نووسه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌ئاهه‌نگ پێشوازییان كرد، یه‌كسه‌ر بڕیاریدا جانتاكه‌ی بپێچێته‌وه‌و بۆ رۆژی دوایی روویكرده هه‌ولێر، به‌ڵام پێناسه رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌ی كارئاسانی بۆ نه‌كردو سێ جار هه‌وڵیدا، به‌ڵام هه‌رسێ جاره‌كه رێگه‌ی پێنه‌درا بچێته ژووره‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێی وابوو له‌بیریان كردووه، به‌ڵام روویكرده به‌غداو له‌وێوه فڕی بۆ ئه‌سته‌نبوڵ، راسته له‌وێش كێشه ئه‌منییه‌كه‌ی ته‌واو بوو، به‌ڵام چووه ناو ئه‌و گێژاوی خه‌ڵك كه له‌وێ بۆ ده‌رفه‌تی كار ده‌گه‌ڕێن.
هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ پشتیوانی له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت ته‌نها هه‌وڵی تاكه كه‌سییه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، هه‌رچی به‌رێوه‌به‌رانی ده‌زگا میدیاییه‌كانه هیچ كاتێك له‌فه‌رمانبه‌ره‌كانیان نه‌پرسیوه‌ته‌وه‌و رێكخراوی "به‌رگری" له‌مافی رۆژنامه‌نووسانیش ته‌نها راپۆرتی ئاماده‌كردووه له‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كانه‌وه.
هه‌ر كه باسی ناوی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌كرێت كه له‌موسڵ گیریان خواردووه، یه‌كسه‌ر دیمه‌نی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره دێته پێش چاو، چونكه هه‌م له‌لای داعش كارێك ده‌كه‌ن كه شایه‌نی كوشتنن، هه‌م به‌پێی راپۆرته میدیاییه‌كانیش له‌ناوچوون، له‌مڕووه‌وه ئه‌بو ریتا ده‌ڵێت "به‌پێی راپۆرته میدیاییه درۆینه‌كان تائێستا چه‌ند جارێك گیراوم‌و كوژراوم".
ئه‌و دوانزه رۆژنامه‌نووسه‌ش كه ده‌ستگیر كرابوون، پاش ماوه‌یه‌ك ده كه‌سیان ئازادكران‌و دوانیان مانه‌وه، هه‌رچه‌نده هاوكاره‌كانیان ئاسووده بوون، به‌ڵام كه‌س ناوێرێت سه‌ركێشی بكات‌و ئه‌و كاره بكاته‌وه، ته‌نها ئه‌وانه بێخه‌من كه له‌گه‌ڵ داعش كارده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش ژماره‌یان زۆر كه‌مه‌و له‌په‌نجه‌كانی یه‌ك ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن‌و هه‌ندێكیان له‌رادیۆكانی داعش كارده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌ستگیركرابوون بۆ ماوه‌ی بیست رۆژ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕوپڕدابوون، هه‌رچه‌نده ئه‌شكه‌نجه نه‌دراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه بووه ناوی ئه‌و كه‌سانه بزانرێت كه هه‌واڵ‌و زانیاری ده‌گوێزنه‌وه بۆ ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ.
به‌روونی كاریگه‌رییه‌كانی شه‌ڕی ده‌روونی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌وه دیاره، یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌یوت "هه‌موو رۆژێك دوانمان ده‌بران‌و به‌وانه‌ی تر ده‌وترا ئه‌وه له‌سێداره ده‌درێن"، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه نه‌یانوێرا له‌وه زیاتر بڵێن‌و ته‌نانه‌ت نه‌یانوێرا كه‌سوكاری دوو رۆژنامه‌نووسه ئازادنه‌كراوه‌كانیش دڵنیا بكه‌نه‌وه.
كاتێكیش هه‌ندێكه‌س هه‌وڵیاندا ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه له‌موسڵ ببه‌نه ده‌ره‌وه، ده‌ركه‌وت كات تێپه‌ڕ بووه، چونكه سه‌فه‌ركردنیان لێ قه‌ده‌غه كراوه.
(نیقاش)