تویتەر پێنج هەزار ئەكاونتی سەر بە ترامپی داخست



میترۆ، نەوا

دەزگاكانی راگەیاندنی ئەمریكا بڵاویانكردەوە، تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر 5 هەزار ئەكاونتی ئۆتۆماتیكی سەربە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەو وڵاتەی داخستوە، كە كاریان تەنها رەخنەگرتن بووە لەراپۆرتەكەی مۆلەر سەبارەت بەتێوەگلانی روسیا لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2016ی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان، تویتەر 5 هەزار ئەكاونتی داخستوە، كە پەیوەندییان بەچەندین ئەكاونتی ترەوە هەبووە و كاریان هەڵمەتی پشتگیریكردنی سعودیە بوە.

ئەو 5 هەزار ئەكاونتە داخراوە ئۆتۆماتیكی بون و تەنها چەند پۆستێكی پێشوویان هەبووەو كاریان رەخنەگرتن بووە لەراپۆرتی تایبەت بەتێوەگلانی روسیا لەهەڵبژاردنەكانی 2016ی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

لای خۆیشیەوە وتەبێژی كۆمپانیای تویتەر ئاماژەی بەوەداوە، تویتەر بەتۆمەتی فێڵكردن ئەو ئەكاونتانەی داخستوە و ئەوەش پێشێلكردنی یاساكانی بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەیە، تائێستاش لێكۆڵینەوە لەو ئەكاونتانە بەردەوامن، بەڵام ئەو لایەنانەی لەپشت ئەو هەڵمەتەوەن دیار نییە كێن.


AM:11:49:25/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 4 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌