میترۆ، AA
گه‌ڕان و پشكنینی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یامێنری ئاژانسی ئانادۆڵو عه‌بدولقادر نیشانجی كه دوێنێ له كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی كردنه‌وه‌ی رێگای چیای سۆغانڵی بوو كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای بایبورت-ترابزۆن له سه‌ر چیاوه کەوتە خوارەوە.
په‌یامێنری ئاژانسی ئانادۆڵو عه‌بدولقادر نیشانجی له كاتێكدا سه‌رقاڵی تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی لۆفه‌كانی ده‌ره‌باشی بوو له چیای سۆغانڵی كه سێ هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێی له تۆپه‌ڵه به‌فرێك نا و تۆپه‌ڵه به‌فره‌كه خزی، هه‌ڵدێرا بۆ ناو دۆڵه‌كه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی رێگاوبان، تیمه‌كانی ئافاد و جه‌ندرمه و ته‌ندروستی كه نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌بوون گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و تاكو ئاسمان تاریك بوو به‌رده‌وام بوون له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی نیشانجی.
ئه‌مڕۆش دیسانه‌وه تیمه‌كان ده‌ستیان كردۆته‌وه به گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوبراو له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری هه‌ردوو پارێزگای بایبورت و ترابزۆن. ئه‌و ژێرئاوگه‌ڕانه‌ی له ریزه‌یشه‌وه هاتوون سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینی رووبار و چه‌مه‌كانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌یامنێره‌كه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو.
شه‌وی رابردووش له رێگای كامێراكانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان گه‌ڕان و پشكنین به دوای نیشانجیدا له هه‌ڵدێره‌كان به‌رده‌وام بوو.