میترۆ، سنور میدیا
کەسایەتی ئاینی ناسراو "مەلا عەلی کەڵەک"، لەسەر بڵاوبوونەوەی وێنەكانی لەگەڵ خانمە بێژەرێك روونكردنەوە دەدات و دەڵێت" وێنەکە دەستکاری کراوە".
مەلا عەلی کەڵەک لە روونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی وێنەكانی لەگەڵ خانمە بێژەر "کانی هەڵەبجەیی"، دەڵێت" له‌په‌راوێزی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌م چه‌ند وێنه‌یه‌كی به‌نده و راگه‌یاندكار خاتوو كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،كه‌زۆرێك پێیان وایه ئه‌م وێنه‌یه نه‌شیاوه‌و نه‌ده‌با وێنه‌كه‌م له‌گه‌ڵی بگرتبا".
دەشڵێت" به‌نسبه‌ت خاتوو كانی به‌ر له‌هه‌موو شتێك وه‌ك كچی خۆم سه‌یری ده‌كه‌م و پێم وایه زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆر له‌م وێنانه كراوه و ده‌سكاری وێنه‌كه كراوه و فۆتۆشپه". هەروەها دەشڵێت "وێنه راسته‌قینه‌كه دیاره كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قۆڵی له قۆڵم هه‌ڵنه‌كێشاوه والله بوختانم بۆكراوەو، ده‌ڵێم ئه‌و وه‌ك كچم وایه ئه‌گه‌ر سه‌ریشی ماچ بكه‌م وه‌ك كچ و باوكێكه نه‌زیاتر".
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك ئەوەش دەخاتەروو"به‌نده نزیك (30)ساڵه له‌خزمه‌تی خه‌ڵكیم زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ردانم ده‌كه‌ن كچ و ئافره‌تانن، هه‌میشه به‌چاوی دایك و خوشكم سه‌یری هه‌مووانم كردوه چونكه له‌ئیمان و نه‌فسی خۆم زۆر دڵنیام، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه ته‌نانه‌ت قسه‌یه‌كیشمان نه‌هاتۆته سه‌ر".
لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی کەناڵی رووداودا کە کانی هەڵەبجەیی لەگەڵ مەلا عەلی کەڵەک کردبووی و دواتر وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هێرشیان کرایە سەر.