میترۆ، NRT
لە ڕێوڕەسمێکدا لە وڵاتی دانیماڕک هاوڵاتییەکی کورد بە ناوی "سارا عومەر" خەڵاتی ژنی ساڵی پێبەخشرا.
سارا عومەر نوسەری ڕۆمانی "مردووشۆرە" کە لە وڵاتی دانیماڕک و لەڕێوڕەسمێکدا نمایشکرا، بەوهۆیەشەوە خەڵاتی ژنی ساڵی پێبەخشرا.
كتێبەكەی بە سێ زمان بڵاو بووەتەوە و ساڵی داهاتووش بە زمانی فەرەنسی و چەندین زمانی دیکە بڵاو دەبێتەوە.
سارا عومەر لە دایكبوی ١٩٨٦ و خەڵكی شاری سلێمانییە و لە ئێستادا لە دانیمارك دەژی، كار بۆ مافەكانی مرۆڤ و ژنان و منداڵان دەكات.