سلێمانی‌: رێگری‌ له‌ په‌یامنێرێكی‌ كه‌ناڵی‌ په‌یام ده‌كرێت
PM:04:28:14/05/2019



میترۆ
سه‌رۆكی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ رێگری‌ له‌ په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ په‌یام ده‌كات روماڵی‌ خوانی‌ به‌ربانگی‌ خوێندكارانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كان له‌ كه‌مپی‌ نوێی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بكه‌ن. 


جه‌لال محه‌مه‌د په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام به‌ میترۆی‌ راگه‌یاند: چه‌ند رۆژێكه‌ ده‌مانه‌وێت روماڵی‌ خوانی‌ به‌ربانگی‌ خوێندكارانی‌ به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی‌ كه‌مپی‌ نوێی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بكه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی‌ زانكۆكه‌وه‌ رێگه‌مان پێنادرێت روماڵ بكه‌ین به‌بیانوی‌ ئه‌وه‌ی‌ رێگه‌ ناده‌ن هیچ كه‌ناڵێك روماڵی‌ ئه‌و جۆره‌ چالاكیانه‌ بكات.  

هاوكات ئه‌و په‌یامنێره‌ له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبوك له‌ په‌یامێكیدا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ و سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كردووه‌ و ده‌ڵێت "ئەم جیاکارییە ئێمە پێی راهاتووین بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیَوەی سەنتەری میترۆ و سەندیکاری رۆژنامەنوسان کاتێک دەسەڵاتی رێگری لە ئەشکەنجە و ئازار رۆژنامەنوسانتان نیە دەبا هەڵوێستێکی زەقتان لەسەر ئەم جیاکارییە هەبێت". 

ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌: 

جیاکاری نیوان میدیاکاران بۆ ؟؟؟؟؟
بەرێزان ...

سەندیکای رۆژنامەنوسان
سەنتەری میترۆ

دەبینن چۆن جیاکاری دەکرێت ؟

لە لایەک ڕێگە نادەن کارێکی چاک و ڕەوا روماڵ بکەیت لە لایەکی ترەوە رێگە دەدەن کاتژمێر دو شەو بچیتە ناو بەشەناوخۆیی کچانەوە.

لە سلێمانی بە تکا و ڵاڵانەوە ڕێگەیان نەدا روماڵی بەربانگی خویندکاران بکەین چونکە کارێکی چاک و خێرخوازی بوو.

بەڵام لەولا رێگە ئەدەن کاتژمێر 2 شەو روماڵی ناو بەشەناوخۆیی کچان بکرێت.

ئەم جیاکارییە ئێمە پێی راهاتووین بەڵام گرنگ ئەوەیە ئیَوەی سەنتەری میترۆ و سەندیکاری رۆژنامەنوسان کاتێک دەسەڵاتی رێگری لە ئەشکەنجە و ئازار رۆژنامەنوسانتان نیە دەبا هەڵوێستێکی زەقتان لەسەر ئەم جیاکارییە هەبێت.

خەڵکیش دەبێت ئەوە بزانێت ئەمانە جگە لەو جیاکارییە ئەوەی شتی باش و گیانی هاوکاری کردنی تێدا بێت ناهێڵن روماڵ بکرێت ئیلا مەگەر خۆیان بۆ چەواشەکاری سپۆنسەریان کردبێت.



هاوكات كاروان ئه‌نوه‌ر سكرتێری‌ لقی‌ سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان له‌ كۆمێنتێكیدا بۆ جه‌لال محمه‌د په‌یامنێری‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ په‌یام ده‌ڵێت : كاك جەلال ئەگەر دڵنیان كە پێشێلكاریتان بەرامبەر كراوەو كەسی تر بەبێ مۆڵەت رێگای پێدراوە، حەزدەكەم بێیت و سكاڵا تۆمار بكەیت.. سەبارەت بە روماڵی هەواڵی پارشێوانی بەشی ناوخۆیی كچان، ئەگەر زانكۆ و بەرپرسی بەشە ناوخۆییەكە رێگایان دابێت كەناڵی س رووماڵ بكات و كاتەكەیان دیاری كردبێت ئەوە یاساییە.. تێبینی ئێمەش لەسەر پەیامەكەت ئەوەیە پێش سەندیكای رۆژنامەنووسان ئاراستەی سەنتەری میترۆ تان كردوە، لەكاتێكدا ئێمە لە دادگاكان و بنكەكانی پۆلیسدا نوێنەری ئێوەین، سەنتەری میترۆ كارەكەی جیاوازە لەكاری دادگاو پۆلیس و لایەنە بەرپرسەكان. ریزم بۆتان هەیە.


سكرتێری‌ لقی‌ سلێمانی‌ سه‌ندیكای‌ رۆژنامه‌نووسانی‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: بەدەیان كەناڵ لای ئێمە سكاڵاو گلەیی و گازندەیان هەیە لەوانەش ئەو كەناڵەی چوونەتە بەشی ناوخۆییەكە.. من چەندین جار قسەم لەگەڵ بەشی راگەیاندنی زانكۆ كردوەو ئەوانیش پرەنسیپ و كاری دیاریكراویان هەیە و رێگە نادەن رۆژانە سەدان كەناڵ بینراو بیستراو خوێنراو ئەلكترۆنی برۆنە ناو زانكۆوە بەڵكو بەپێی مۆڵەت و كات و شوێنی دیاری كراو رێگەیان پێدەدرێت.. كەی ویستت ریپۆرتاژێك یان بابەتێك ئەنجام بدەیت كات و ساتەكە دیاری بكەو پێشتر داواكاریەك پێشكەش زانكۆ بكە ئەگەر وەڵامیان نەدایەوە وەرە پێكەوە چارەسەری دەكەین.. تا سكاڵاش دەرۆین.. بەڵام زانكۆش معاناتی خۆیان هەیەو دەڵێن رۆژانە بەدەیان تیمی راگەیاندن دەیانەوێت بێنە ناو زانكۆوە.



دیاری‌ محمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ رایگه‌یاند: بەڵی جیاكارییەكی زەقەو دەبێت قسە و هەڵویستو كردارمان یەك بخەین بۆ روبەرووبونەوەی، من پێشنیازی ئەوە دەكەم رۆژێك دیاری بكەین بۆ وەستانەوەی لەسەر كۆی جیاكارییەكان و گربونەوەیەك بۆ ئەم مەبەستە رێكبخەین. سەبارەت بەوەی ناوی میترۆ پێش سەندیكا هاتووە دەبوو كاكە كاروان سنگی فراوانتر بێت ئێمەس رێكخراوێكی مۆڵەتپێدراوین و دەتوانین بە رەسمی و لە هەموو دامەزراوە رەسمییەكاندا نوێنەرایەتی رۆژنامەنوسان بكەین.


به‌ڕێوه‌به‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ روو كه‌، كاك كاروان بۆ بیرهێنانەوەی بەرێزت دەیان پشتیوانیتر هەبووە لە رۆژنامەنوسان ئێوەش لەگەڵمان نەبوون، بەلاشمانەوە ئاسایی بووە، گرنگ ئەوەیە هەوڵبدرێت كێشەی رۆژنامەنوسان چارەسەربكرێت، ئیتر گرنگ نیە كێئەیكات.