میترۆ، كه‌ركوك ناو
سه‌ندیكای نیشتمانی بۆ رۆژنامه‌نوسان له عیراق، ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی كاروان ساڵحی، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) و تیمێكی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ده‌كات له كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش له كاتی روماڵی ئاڵۆزییه‌كانی گوندی په‌ڵكانه له ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان.
كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ سێ شه‌ممه 14ی ئایار، كاروان ساڵحی له‌كاتی روماڵكردنی روداوه‌كه‌ی گوندی په‌ڵكانه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له قه‌زای دوبز ده‌ستبه‌سه‌ركرا، پاش لێكۆڵینه‌وه كاتژمێر 8:30 خوله‌كی شه‌و به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
سه‌ندیكای نیشتمانی بۆ رۆژنامه‌نوسان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له سایتی فه‌رمی خۆیان بڵاویانكردۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسانی كه‌ركوك، به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان ده‌خاته ئه‌ستۆی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌و پارێزگایه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تری ئه‌منی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا له زاری ئیداره‌ی وێبسایتی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه، هێزێكی فیرقه‌ی 14ی سوپا سێشه‌ممه 14ی ئایار هه‌ریه‌ك له كاروان ستار (كاروان ساڵحی)، په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) و ئاسۆ ئه‌حمه‌د، په‌یامنێری ئێن ئاڕتی و كامێرامانه‌كه‌ی له گوندی په‌ڵكانه‌ی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان له قه‌زای دوبز ده‌ستگیركراون.
كاروان ساڵحی، یه‌كێكه له رۆژنامه‌نوسه پیشەییەكانی كه‌ركوك و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی (كه‌ركوك ناو)وه وه‌ك په‌یامنێری كه‌ركوك كارده‌كات.
(كه‌ركوك ناو)، مۆڵه‌تی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی هه‌یه و له ئیداره‌ی كه‌ركوكیش ماڵپه‌ڕێكی تۆماركراوه.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌كاتی روماڵی كێشه‌ی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیدا بوو له‌و گونده به‌هۆی ناكۆكی له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی سنوره‌كه و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان.
دوێنێ سێشه‌ممه 14ی ئایار، ئاڵۆزی له نێوان هاوڵاتیانی كورد و عه‌ره‌ب له گوندی په‌ڵكانه‌ی كه‌ركوك رویدا و به‌پێی سێ سه‌رچاوه‌ی نێو گونده‌كه، هێزێكی سوپای عیراق به هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه ده‌ستتێوره‌دانیان كردووه به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و له شوێنی روداوه‌كه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی له‌هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه ده‌ستگیركران.