میترۆ، زەمەن
عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید وه‌یسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ئاشکرایکرد: یەکێتییەکەیان لەگەڵ داواکاری گشتی و وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن نزیکبوونەتەوە لەوەی ماڵپەڕە سێکسیی و پۆڕنۆکان قەدەغە بکرێن یان فیلتەر بکرێن.
لە دیدارێکدا لەگەڵ "زەمەن" سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی دەڵێت: له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و ماڵپەڕانه چونكە كاریگه‌ری خراپیان هەیە له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان و هه‌رزه‌كارانمان، لەمبارەیەوە ئێمه‌ش به‌رده‌وامین و تا ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی.
وتیشی" له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی و وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر خه‌تین كه قه‌ده‌غه یان فلته‌ر بكرێن. چونكه ناكرێت بەمجۆرەی ئێستا هه‌موو كه‌سێك بێ هیچ فلته‌رێك تەماشایان بکات. دەقی چاوپێکەوتنەکە لە بەشی دیمانەدا بڵاوکراوەتەوە.