نیوەی‌ ژنانی‌ مەغریب روبەڕوی‌ توندوتیژی‌ بونەتەوە
AM:11:28:15/05/2019


میترۆ، سبەی‌
وەزیرێکی‌ مەغریبی‌ ئاشکرای‌ دەکات لە (12) مانگی‌ رابرودا (54.4%)ی‌ ژنانی‌ وڵاتەکەی‌ روبەڕوی‌ توندوتیژی‌ بونەتەوە.

بەسیمە حەقاوی‌، وەزیری‌ خێزان و هاریکاری‌ مەغریب رایگەیاند؛ ئەنجامی‌ سەرەتایی‌ توێژینەوەی‌ دوەمی‌ نیشتیمانی‌ لەبارەی‌ توندوتیژی‌ دژی‌ ژنان، دەریدەخات لەماوەی‌ (12) مانگی‌ رابردودا (54.4%)ی‌ ژنانی‌ مەغریب روبەڕوی‌ توندوتیژی‌ بونەتەوە جا ئەوە توندوتیژی‌ زارەکی‌ یان جەستەیی‌ یان کاری‌ توندوتیژی‌ بێت.

هەروەک رونی‌ کردوەتەوە توندوتیژییەکان لە گوند و ناوچەکانی‌ دەرەوەی‌ شار زیاترن و ئەوانەی‌ توندوتیژیشیان بەرامبەر دەکرێن زۆرینەیان تەمەنیان لەنێوان (25 بۆ 29) ساڵیدایە.