لە ناوچەكانی مادەی 140 ژینگەی كاری رۆژنامەنوسی دوژمناكارانەیە




میترۆ

15ی ئایاری 2019: لە ناوچە جێناكۆكەكان كە ناسراوە بە ناوچەكانی مادەی 140 ی دەستور مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ رۆژنامەنوسان دەكرێت و لە ژینگەیەكی دوژمنكارانە پیشەكەیان ئەنجام دەدەن كە كاری رۆژانەی خۆیانە.

بەدرەدین یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو "سەرلەبەیانی (سێشەممە 14-5-2019) ژمارەیەك عەرەب كە زیاتر لە 300 كەس دەبوون، هاتنە گوندی پەلكانە بە مەبەستی داگیركردن و دووبارە تەعریبكردنەوەی گوندەكە، هاتنە نێو ئەو خانووە بەتاڵانەی كە لەنێو گوندەكەدا بوون، لەگەڵ ئەوەش دەستدرێژیان كردە سەر خێزانەكان و كارێكی زۆر ناشرینیان كرد. ئێمەش پۆلیس و سوپای عێراقیمان لێ ئاگاداركردنەوە".

بۆ روماڵكردنی ئەو رووداوە میدیاكاران روویان كردە گوندی پەلكانە سەر بە شارۆچكەی سەرگەڕانە كە لە سێكۆچكەی هەولێر -كەركووك - نەینەوا هەڵكەوتووە.
دانیشتوانی ئەم گوندە پێش 16ـی ئۆكتۆبەر هەموو كوردبوون و نزیكەی 150 ماڵ بووە، ئێستا 46 ماڵی كورد و حەوت ماڵی عەرەبی تێدایە.

كاروان ستار پەیامنێری كەركوكناو بە میترۆی راگەیاند لە نزیك گوندەكە پاش ئەوەی لەلایەن هێزێكەوە ئیزندراین پاشان هێزێكی تر هاتن وتیان كارتان چییە لێرە هەر بە سەیارەی خۆمان لە گەڵ تیمێكی NRT براین بۆ بارەگای فەوج ووتی" لەناوەراستی رێ ئەفسەرێكی ئیستخبارات دیسان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كردین" جەختیكردەوە " بە زللە لێیدام"
ئێستا كاراوان لە دادگای دوبزە و بە پێی ماددەی 240ی سنوربەزاندن لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت

هەر وەك تیمی NRT كە پێكهاتبوون لە پەیامنێری كەناڵەكە ئاسۆ ئەحمەد و هاوتا بەهرۆزی كامێرامان لە نزیك گوندی پەلكانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای كەركوك بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێر دەسبەسەركران پاشان بە كەفالەت ئازاد كراون.

ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند" لەكاتی دەستبەسەركردنیان لەلایەن هیزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئەشكەنجەدراون و سوكایەتییان پێكراوە"
ئەو میدیاكارانە بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی رووماڵكردنی دەستبەسەركران، پاش 8 كاتژمێر بە كەفالەت ئازادكراون.

سەنتەری میترۆ ئیدانەی رەفتاری هێزەكانی سوپای عێراق دەكات بەرامبەر میدیاكارانی NRT و كەركوكناو، رایدەگەیەنێت لە ناوچە جێناكۆكەكان كە ناسراوە بە ناوچەكەكانی مادەی 140 ی دەستور، رۆژنامەنوسان مامەڵەیەكی خراپیان بەرامبەر دەكرێت و ژینگەیەكی دوژمنكارانە بەرامبەر بە پیشەكەیان دەكرێت كە كاری رۆژانەی خۆیانە.

میترۆ داوا لە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق دەكات داوا بكەن دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی جدی لە دەسبەسەركردن و سوكایەتیكردن بە رۆژنامەنوسان ئەنجامبدرێ پرسیار دەكەین " ئایا ماددەی تجاوز حدود لەناو پارێزگایەك كە هەموو سنورەكانی بە پارێزگاكانی تری وڵاتەوە بەستراوە رەوایە بە مادەی تجاوز ی حدود هاوڵاتیان دادگایی بكرێن"

سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە.
بۆ پەیوەندی:
07701528887 بۆ عەربی
07700004147 بۆ كوردی


PM:12:52:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌