میترۆ، كهركوك ناو
كاروان ساڵحی پەیامنێری (كەركوك ناو) و ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری NRT و وێنەگرەكەی هاوتا بەهرۆز، ئامادەی دادگای لێكۆڵینەوەی دوبز بون، لەسەر سكاڵای هێزێكی سوپای عیراق دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە بۆ ماوەی شەش كاتژمێر دەستبەسەركران.
دانیشتنەكەی دادگا، بەیانی دوێنێ چوارشەممە 15ی ئایار بەڕێوەچوو، كە بەپێی ماددەی 240ی یاسای سزادانی عیراقی و بەتۆمەتی ئەوەی چونەتە ناوچەی سەربازییەوە.
دەستبەسەركردن و لێكۆڵینەوە لەو رۆژنامەنوسانە لەكاتێكدایە ئەوان بە خاڵی پشكنین و بە بازگەكاندا تێپەڕبون بەرەو گوندی پەڵكانە لە سنوری سەرگەڕان و پێشتریش سوپا ئەو ناوچانەی بە زۆنی سەربازی نەناساندبوو.
هەروەها ناوچەكە خەڵكی تێدادەژیت و دەیان گوند و جوتیاری لێ نیشتەجێیە.
لە ئێستادا دۆسییەی ئەو سێ راگەیەندكارە بەرەو كۆتایی دەڕوات.
سەلام عومەر سەرنوسەری (كەركوك ناو) كە لە دادگای دوبز ئامادەبوو، نیگەرانی خۆی نیشاندا لە مامەڵەی هەندیك لە فەرماندەكانی سوپا و دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای كەركوك و داوایكرد "ژینگەیەكی باشتر لە ناوچەكەو كەركوك بۆ كاری رۆژنامەوانی بڕەخسێنرێت".
ژینگەیەكی باشتر لە ناوچەكەو كەركوك بۆ كاری رۆژنامەوانی بڕەخسێنرێت
هەروەها سوپاسی بەشێك لە فەرماندەكانی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەكان كرد بە دەم كەیسەوە چون و هاوكاریی رۆژنامەنوسە دەستبەسەركراوەكانیان كردووە.
دوا بهدوای دهستگیركردنی ههر دوو پهیامنێری (كهركوك ناو) و پهیامنێرهكهی (ئێن ئاڕتی) سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی لهمافی رۆژنامهنووسان له رێگهی بهیاننامهیهكهوه كه ئاڕاستهی سهرۆك كۆمار و سهرۆكوهزیرانی عێراق و رای گشتی كرد بهتوندی ئیدانهی دهستگیركردنی كاروان ساڵحی پەیامنێری (كەركوك ناو) و ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری NRT و وێنەگرەكەی هاوتا بەهرۆزی كرد و راگهیاند: لە ناوچە جێناكۆكەكان كە ناسراوە بە ناوچەكانی مادەی 140 ی دەستور مامەڵەیەكی خراپ لەگەڵ رۆژنامەنوسان دەكرێت و لە ژینگەیەكی دوژمنكارانە پیشەكەیان ئەنجام دەدەن كە كاری رۆژانەی خۆیانە.
بەدرەدین یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی سەرگەڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند بوو "سەرلەبەیانی (سێشەممە 14-5-2019) ژمارەیەك عەرەب كە زیاتر لە 300 كەس دەبوون، هاتنە گوندی پەلكانە بە مەبەستی داگیركردن و دووبارە تەعریبكردنەوەی گوندەكە، هاتنە نێو ئەو خانووە بەتاڵانەی كە لەنێو گوندەكەدا بوون، لەگەڵ ئەوەش دەستدرێژیان كردە سەر خێزانەكان و كارێكی زۆر ناشرینیان كرد. ئێمەش پۆلیس و سوپای عێراقیمان لێ ئاگاداركردنەوە".
بۆ روماڵكردنی ئەو رووداوە میدیاكاران روویان كردە گوندی پەلكانە سەر بە شارۆچكەی سەرگەڕانە كە لە سێكۆچكەی هەولێر -كەركووك - نەینەوا هەڵكەوتووە.
دانیشتوانی ئەم گوندە پێش 16ـی ئۆكتۆبەر هەموو كوردبوون و نزیكەی 150 ماڵ بووە، ئێستا 46 ماڵی كورد و حەوت ماڵی عەرەبی تێدایە.
كاروان ستار پەیامنێری كەركوكناو بە میترۆی راگەیاند لە نزیك گوندەكە پاش ئەوەی لەلایەن هێزێكەوە ئیزندراین پاشان هێزێكی تر هاتن وتیان كارتان چییە لێرە هەر بە سەیارەی خۆمان لە گەڵ تیمێكی NRT براین بۆ بارەگای فەوج ووتی" لەناوەراستی رێ ئەفسەرێكی ئیستخبارات دیسان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ كردین" جەختیكردەوە " بە زللە لێیدام"
ئێستا كاراوان لە دادگای دوبزە و بە پێی ماددەی 240ی سنوربەزاندن لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت
هەر وەك تیمی NRT كە پێكهاتبوون لە پەیامنێری كەناڵەكە ئاسۆ ئەحمەد و هاوتا بەهرۆزی كامێرامان لە نزیك گوندی پەلكانەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای كەركوك بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت كاتژمێر دەسبەسەركران پاشان بە كەفالەت ئازاد كراون.
ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند" لەكاتی دەستبەسەركردنیان لەلایەن هیزە ئەمنییەكانی عێراقەوە ئەشكەنجەدراون و سوكایەتییان پێكراوە"
ئەو میدیاكارانە بە پاساوی نەبوونی مۆڵەتی رووماڵكردنی دەستبەسەركران، پاش 8 كاتژمێر بە كەفالەت ئازادكراون.
سەنتەری میترۆ ئیدانەی رەفتاری هێزەكانی سوپای عێراق دەكات بەرامبەر میدیاكارانی NRT و كەركوكناو، رایدەگەیەنێت لە ناوچە جێناكۆكەكان كە ناسراوە بە ناوچەكەكانی مادەی 140 ی دەستور، رۆژنامەنوسان مامەڵەیەكی خراپیان بەرامبەر دەكرێت و ژینگەیەكی دوژمنكارانە بەرامبەر بە پیشەكەیان دەكرێت كە كاری رۆژانەی خۆیانە.
میترۆ داوا لە سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی عێراق دەكات داوا بكەن دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی جدی لە دەسبەسەركردن و سوكایەتیكردن بە رۆژنامەنوسان ئەنجامبدرێ پرسیار دەكەین " ئایا ماددەی تجاوز حدود لەناو پارێزگایەك كە هەموو سنورەكانی بە پارێزگاكانی تری وڵاتەوە بەستراوە رەوایە بە مادەی تجاوز ی حدود هاوڵاتیان دادگایی بكرێن"
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی دامەزاروە، بە ئامانجی چاودێری رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگو ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە.
هاوكات دوێنێ چوار شهممه، لقی كەركوكی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان ئیدانەی دەستدرێژیكردنە سەر رۆژنامەنوسانی پارێزگاكەی كرد، ئەوەش لە یاداشتێكی ناڕەزاییدا كە تیایدا هەڕەشەی پەنابردن بۆ سكاڵای یاسایی و گردبونەوەی ناڕەزایی دەكات دژ بە هێزە ئەمنییەكان، ئەگەر دەستبەرداری ئەو رێگریی و سوكایەتییانە نەبن.
كاتژمێر 2:45 خولهكی پاشنیوهڕۆی سێشهممه 14ی ئایار، كاروان ساڵحی لهكاتی روماڵكردنی روداوهكهی گوندی پهڵكانهی سهر به ناحیهی سهرگهڕان له قهزای دوبز دهستبهسهركرا، پاش لێكۆڵینهوه كاتژمێر 8:30 خولهكی شهوی رابردوو لەگەڵ پەیامنێر و وێنەگری NRT به كهفالهت ئازادكران.