میترۆ
له‌سه‌ر سكاڵای دوو ئه‌فسه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ و پۆلیس، په‌یامنێر و وێنه‌گرێكی كه‌ناڵی KNN بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له‌لایه‌ن دادگای به‌رایی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كرێن.
دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند" ئێمه پشتیوانی له ئاری لوقمانی په‌یامنێر و هێمن ئه‌حمه‌د وێنه‌گری كه‌ناڵی KNN ده‌كه‌ین داواش له دادگای به‌رایی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ین كه ئاری لوقمان و هێمن ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووسن و پێویسته به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی دادگای بكرێن".
وتیشی" به‌پێی ئه‌و مادده‌ی پێی ده‌ست به‌سه‌ر كراون مادده‌یه‌كی زۆر قورس نیه و ده‌كرا هه‌ر ئه‌مرۆ دادوه‌ر به كه‌فاله‌ت ئازادی بكردنایه، به‌و پێیه‌ی دوو رۆژنامه‌نووسی دیارن له قه‌زی چه‌مچه‌ماڵ".
هه‌ریه‌ك له ئاری لوقمانی په‌یامنێر و هێمن ئه‌حمه‌د وێنه‌گر، له‌سه‌ر سكاڵای دوو ئه‌فسه‌ر ده‌ست به‌سه‌ركراون و به‌تۆمه‌تی ناوزڕاندنیان له تۆڕی كۆمه‌لاتی فه‌یسبوك، ئه‌مرۆش هه‌ردوو ناوبراو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وته چونه دادگای به‌رایی چه‌مچه‌ماڵ و به‌بڕیاری دادوه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌ست به‌سه‌ركران.