میترۆ، K24
گوگڵ به‌بۆنه‌ی 971ـه‌مین ساڵیادی له‌دایكبوونی زانای ماتماتیك، فه‌له‌كناس، فه‌یله‌سووف و شاعێری فارسی به‌ناوبانگ، عومه‌ر خه‌یام رێز له‌و كه‌سایه‌تییه ده‌گرێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه پوخته‌یه‌ك له ژیانی زانستی، فه‌له‌كناسی و ئه‌ده‌بی ئه‌و زانایه به‌م شێوه‌یه ده‌خاته روو:
عومه‌ر خه‌یام له ساڵی 1048ی زاینی له شاری نیشاپووری ئێران له دایك بووه، ئه‌و كه‌سایه‌تییه به زانیارییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی له‌بواری فه‌له‌كناسی كه بوونه‌ته بنه‌مای راستكردنه‌وه‌ی رۆژ ژمێری جه‌لالی نوێ و هه‌روه‌ها چوارینه شیعرییه‌كانی به‌ناوبانگه.
خه‌یام له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك گه‌وره زانای به‌توانای فێری زانستن، خوێندن و نووسین بووه، له‌ناویان "شێخ محه‌مه‌د ئه‌لمه‌نسوری" پاشانیش "موه‌فه‌ق نیشاپووری"، دواتر ئه‌و زانایه هه‌نگاوی گه‌وره‌ی له بواری هه‌ریه‌ك له زانسته‌كانی ماتماتیك و فه‌له‌كناسی ناوه.
له ته‌مه‌نی 22 ساڵیدا خه‌یام توانی نازناوێكی دیار بۆ خۆی له بواری ماتماتیك درووست بكات، كاتێك گوتارێكی له‌سه‌ر دیارده و كێشه‌كانی "جه‌بر و هاوسه‌نگی" بڵاوكرده‌وه و تێیدا تێبینییه‌كانی له‌سه‌ر هاوكێشه سێجاكان رونكرده‌وه، كه ده‌كرێت شیكارگه‌لێكی پرسیاره‌كانی ماتماتیكی پێ بكرێت، هه‌روه‌ها رێگاكانی شیكاری بۆ هاوكێشه‌كانی ره‌گی دووجا و سێجاكانی بیركاری.
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م، مالك شا، سوڵتانی ئیمپراتۆریه‌تی سه‌لجووقییه‌كان داوای زانیارییه فه‌له‌كییه‌كانی خه‌یامی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌یه‌وه رۆژ ژمێری پێ راست بكرێته‌وه.
كاتێك بانگهێشتنامه‌كه‌ی سوڵتان له شاری ئه‌سفه‌هانی فارسییه‌وه پێ ده‌كات، خه‌یام كاری له‌سه‌ر روانگه‌یه‌ك كرد و توانی له كۆتاییدا به وردی پێوانه‌ی درێژایی ساڵ بكات و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆژ ژمێری جه‌لالی نوێ دانرا، كه تا سه‌ده‌ی بیسته‌میش كاری پێده‌كرا.
له‌سه‌ر بنه‌مای تێبینی و رۆژ ژمێرره‌كه‌ی توانرا جووڵه‌ی خۆر دیاری بكرێت و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و ساڵانه‌ی ژماره‌ی رۆژه‌كانیان 365 رۆژه و جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ساڵانه‌ی ژماره‌ی رۆژه‌كانیان 366 رۆژه ئاشكرا بكرێت و له ماوه‌ی 33 ساڵدا ئه‌و زانیارییانه به شێوه‌یه‌كی زانستی پشتڕاست كرانه‌وه.
له رۆژئاواش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌یام به زانا و فه‌یله‌سووفێكی به‌توانا ناسراوه، گرنگییه‌كی زۆر به واتا و چوارینه شیعرییه‌كانیشی دراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئیدوارد فیتز جیراڵد له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چوارینه شیعرییه‌كانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ئینگلیزی و له "په‌رتوكی چوارینه‌كانی ته‌مه‌نی خه‌یام" بڵاویكردووه‌ته‌وه.
به‌مه‌ش خه‌یام دوای كۆچی دوایی كردنی به هۆنراوه‌كانی ناوبانگێكی گه‌وره‌ی ده‌ركرد، كه له 4ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1131ـدا له ته‌مه‌نی 83 ساڵێدا كۆچی دوایی كرد.
له ساڵی 1963، شای ئێران فه‌رمانیكرد، گۆڕی خه‌یام هه‌ڵبدرێته‌وه و روفاته‌كه‌ی بگوازرێته‌وه بۆ شاری نیشاپوور، بۆ ئه‌وه‌ی زیاره‌تكاران سه‌ردانی بكه‌ن و رێز له‌و كه‌سایه‌تی بگرن.